Draw Media

نیعمەت عەبدوڵا: وەرگرتنی پارەی خانەنشینی بۆ پەرلەمانتارانی ئێستا نائەخلاقیە

نیعمەت عەبدوڵا: وەرگرتنی پارەی خانەنشینی بۆ پەرلەمانتارانی ئێستا نائەخلاقیە

2019-01-13 07:52:16


درەو میدیا:
نیعمەت عەبدوڵا سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان دەڵێت" ئەو پەرلەمانتارانەی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێم پەرلەمانتاربوون و ئێستا بونەتەوە بە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی كوردستان یا پەرلەمانی عێراق كە موچەی شەش مانگ خانەنشینیەكەیان وەرگرتووە جگە لە پێشێلكردنی یاسا و هەڵەیەكی گەورە، كارێكی " نائەخلاقی وەزیفیە" چونكە ئەوان هێشتا لە ئەركدان ئیتر موچەی خانەنشینی چی؟! وە دوای چوار ساڵی تر دووبارە خانەنشینی وەردەگرنەوە"،
سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا ئاماژە بەوەش دەكات" ئەو پەرلەمانتارانە هەر قسەیەك دەكەن گوایە داویانە بە فڵانە دەزگا یا یا نەخۆشخانە و منداڵانی بێ سەرپەرشتیار، ئەوە پاساوێكی " نامەنتقی و نایاسایی و چەواشەكارییە و هەڵخەڵەتاندنی خەڵكە" چونكە خودی وەرگرتنی پارەكە نایاساییە با ئەگەر دەیانەوێت بچن لە گیرفانی خۆیان خێر بكەن نەك بە پارەی نایاسایی، هەروەها ئەوەش دەڵێت" نوە نوسراو دەكەین بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان كەچۆن ئەو پەرلەمانتارانە بەوجۆرە یاسایان پێشلكردووە؟! چونكە ئەوە شتێكی زۆر سەرەتاییە لەیاسا، هەموو كەس دەزانێت نایاسایییە، بۆیە پێویستە بەزوترین كات پارەكانیان بگێڕنەوە ئەگەر هەر لەپەرلەمانتارێك ئامادەنەبوو پارەكە بیگێڕێتەوە ئەوا دەبێت دادگایی بكرێت، ڕەتیشیدەكاتەوە پەرلەمانتار بێ ئاگاداری خۆی خانەنشین كرابێت و دەڵێت" ئەو ڕۆژەی فەرمانگەی خانەنشینی چووە پەرلەمان هەموو پەرلەمانتاران خۆیان ئامادەبون وە خۆیان مامەڵەكانیان تەواو كردووە ئەگەر وانیە با بەنوسراو فەرمانگە ئاگاداربكەنووە و پارەكە بگێڕنەوە بڵێن ئێمە ئێستا لە "وەزیفە"داین."
نیعمەت عەبدوڵا ئەوەش دەڵێت " بەپێی یاسای خانەنسینی شارستانی لە عیراق هەر فەرمانبەرێك دوای تەواو بونی كارەكەی كە خانەنشین كرا موچەی شەش مانگی خانەنشینی وەك (موكافەئە) بەسەر یەكەوە پێدەدرێت، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی لە كارەكانیان بەردەوام دەبن وەك پەرلەمانتار لەخولی چوارەم دوبارە بۆتەوە پەرلەمانتاری خولی پێنجەم بەهیچ شێوەیەك بۆی نیە ئەو خاننشینە وەربگرێت لەژێر هەر ناو و پاساوێكدا چونكە ئەوان تا ئێستا لە ئەركەكنیان بەردەوامن و خانەنشین نەبوون، وە دوای چوار ساڵی تر جارێكی تر خانەنشینی وەردەگرنەوە."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand