Draw Media

هەسەدە دوو داعشی ئەمریكی دەستگیركرد

هەسەدە دوو داعشی ئەمریكی دەستگیركرد

2019-01-08 12:05:21


( درەو میدیا):

هێزەكانی سوریای دیموكرات " هەسەدە" دوو هاوڵاتیی ئەمریكیان دەستگیركرد كە لە ریزەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی " داعش"دا بوون.
هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد،  هێزەكانیان لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە باكوری سوریا دوو چەكداری داعشیان بەناوەكانی " وارن  كریستۆفەر كلارك" كە خەڵكی شاری هیوستنی ویلایەتی تەكساسە لەگەڵ" زەید عەبدولحەمید" دەستگیركردووە لەكاتی شەڕدا. 
هەسەدە ئاشكراشیكرد كە ئەو دوو كەسە لەگەڵ چەند چەكدارێكی تری داعشدا دەستگیركراون كە پێدەچێت خەڵكی ئێرلەندا و پاكستان بن.
لایخۆشیەوە شۆن رۆبێرتسۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا " پێنتاگۆن" رایگەیاند لە چەند سەرچاوەیەكەوە زانیارییان پێگەیشتووە كە دوو هاوڵاتی ئەمریكی كە چەكداری "داعشن" دەستگیركراون، بەڵام ناتوانن ئێستا زانیارییەكان پشتڕاستبكەنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand