Draw Media

نازم دەباغ: رۆژانە لە هەرێمی كوردستانەوە نەوت هەناردەی ئێران دەكرێت

نازم دەباغ: رۆژانە لە هەرێمی كوردستانەوە نەوت هەناردەی ئێران دەكرێت

2019-01-07 10:44:41


  ( درەو میدیا): 
  نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران راگەیاندووە " ناردن و فرۆشتنی نەوت لەهەموو هەرێمی كوردستانەوە لەڕێگای ئێرانەوە ڕۆژانە بەردەوامە، بۆیە دوور نیە بەشێكی قسەكانی سەرۆكی ئەمریكا لەسەر فرۆشتنی نەوت بە ئێران لەلایەن كوردەكانەوە مەبەستی پەیوەندی هەیە بەكوردی عیراقەوە چونكە هەر ( پەیەده) خۆی ڕەتیكردەوە"
 نازم دەباغ لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت" من لەگەڵ ئەوەنیم چالاكی و بازرگانی و فرۆشتنی نەوت ڕابگرین جارێكی تر خۆمان توشی قەیرانی گەورەی تر بكەینەوە، دەبێت كورد خۆی بپارێزێت لەو شەڕە لاوەكیەی لەساحەی ئەو لەسەر حسابی ئەو دەكرێت كە ئەمریكا دژایەتی ئێران بكات، بۆیە باشترین ڕێگا خۆ بەستنەوەی كوردە بە سیاسەتی عیراق، دەبێت فرۆشتنی نەوت بە ئێران بەردەوامە تا ئەوكاتەی عیراق دەڵێت نا."
   نوێنەری حكومەتی هەرێم دەڵێت" نەك هەر لەڕێگای پێنجوێن، بەڵكو لەخاڵی سنوری حاجی هۆمەران و پەروێزخان و هەموو هەرێمی كوردستانەوە فرۆشتنی نەوت ڕۆژانە لەڕێگای ئێرانەوە بەردەوامە، من نەشم بیستووە ڕاگیرابێت."
ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو  دۆناڵد ترەمپ  لە كۆبونەوەی حكومەتەكەیدا لەبارەی بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لەسوریا وتی" كوردەكان كەمێك نەوتیان هەیە دەیفرۆشن بە ئێران."
ئەم لێدوانەی ترەمپ كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو هەرزوو لەلایەم بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستانەوە رەتكرایەوە، ڕێدور خەلیل بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند:
فرۆشتنی نەوت لەلایەن هێزە كوردییەكانەوە بە ئێران ناڕاستن،ئەویش لەلایەك بەهۆی نەبوونی پاڵاوگەی پێویست و لەلایەكیش هیچ سنوورێكمان لەگەڵ ئێران نییە تا بازرگــانی لەگەڵ بكەین

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand