Draw Media

پەكەكە 12 سەربازی توركیا لە هەرێم كوشتووە

پەكەكە 12 سەربازی توركیا لە هەرێم كوشتووە

2018-04-07 21:09:09


     لە راگەیەنراوێكدا هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، كە لەناو سنورەكانی باشوری كوردستان ١٢ سەربازی سوپای توركیا لە چالاكی گەریلاكانیاندا كوژران. 
هەپەگە ڕایگەیاندوە: ڕۆژی  ٦ی نیسان گەریلاكانیان لە سنوری خواكورك سەربە ناحیەی سیدەكانی پارێزگای هەولێر لە دژی سەربازانی سوپای تورك لەناو باشوری كوردستان چالاكییەكان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ١٠ سەربازی توركیا كوژراون.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ڕۆژی ٧ی نیسانیش لە سنوری لۆلان گەریلاكانیان چالاكیەكی دیكەیان ئەنجامدا و لەو چالاكیەشدا دوو سەربازی دیكە كوژران و دوانی دیكەش بریندار بوون.
سوپای توركیا لە سنوری ناحیەی سیدەكانەوە زیاتر لە 20كم هاتونەتە ناوخاكی باشوری كوردستانەوەو چەندین بنكەیان درووستكردووەو بە سەدان سەربازی توركیا لەو ناوچانە جێگیركراون. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand