سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

داوادەكرێت ناوچەی دژە فڕین بۆ پاراستنی كورد لە رۆژئاوا دابمەزرێنرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 کانوونی دووەم 2019

داوادەكرێت ناوچەی دژە فڕین بۆ پاراستنی كورد لە رۆژئاوا دابمەزرێنرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییە دەرەكییەكانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، رۆدریچ كیزەڤێتەر، داوا دەكات بە چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان ناوچەیەكی دژەفڕین لە سوریا بۆ پاراستنی كورد دابمەزرێنرێت.
كیزەڤێتەر كە پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات مەسیحی فەرمانڕەوای ئەڵمانیایە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ دامەزراوەی  میدیای (Deutschlandfunk) دا ئاماژەی بەوەشدا كە فەرەنسا و ئەڵمانیا دەتوانن پرۆژەیەك بۆ دامەزراندنی ناوچەیەكی دژە فڕین لە سوریا پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكەن.
لەو بارەیەوە كیسڤێتەر وتی:" فەرەنسا و ئەڵمانیا مانگی ئازار و نیسانی داهاتوو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی ئاسایش وەردەگرن، ئەوەش هەلێكی گەورەیە بۆ پاڵپشتیكردن لە پرۆژەی دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕین بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانەكە".
جەختیشیكردەوە  لەسەر پێویستی یەكڕیزی وڵاتانی ئەوروپا بۆ گرتنەبەری سیاسەتێكی دەرەكی یەكگرتوو.
ئەو سیاسەتمەدارەی ئەڵمانیا لە كۆتایی لێدوانەكەیدا جەختیكردەوە لەسەرئەوەی كە پێویستە ئەوروپا دوای بڕیارە كتوپڕە تاكلایەنەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كشانەوە لە سوریا بە دەنگی بەرز قسەبكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 13 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە