Draw Media

ترەمپ لە فرۆشتنی نەوتی كورد بە ئێران نیگەرانە

ترەمپ لە فرۆشتنی نەوتی كورد بە ئێران نیگەرانە

2019-01-02 20:48:32


( درەو میدیا):
لە نوێترین هەڵوێستیدا، بەرامبەر بە كورد دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا نیگەرانی خۆی بە فرۆشتنی نەوت لەلایەن كوردەوە بە ئێران دەربڕی.
ترەمپ لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمریكا لە كۆشكی سپی وتی:" هەرگیز نەمتووە مە بەخێرایی یان بە هێواشی لە سوریا دەكشێینەوە و نەموتووە لە ماوەی چوار مانگدا دەكشێینەوە".
هەروەها وتیشی:" ئێمە لە سوریا دەچینە دەرەوە، سوریامان ناوێت".
پاشان لە كۆبوونەوەكەدا ترەمپ قسەی لەسەر باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كرد و وتی:" چەند ساڵێك لەمەوبەر دەستبەرداری سوریا بوو، كاتێك هێڵی سوری پێشێلنەكرد".
ترەمپ دەربارەی سوریا وتی: " سوریا جگە لە لم و مەرگ هیچی تر نییە و كوردەكان زۆر سەرنجڕاكێشن و توركیا خۆشی ناوێن".
ترەمپ بەردەوام بوو لە قسەكانی بەرامبەر بە كورد و وتی:" لە راستیدا خۆشحاڵ نیم بەوەی ئەوان تۆزێك نەوتیان هەیە و بە ئێرانی دەفرۆشن، ئێمە بەرامبەر بەئەوە هەست بە خۆشی ناكەین و لە هەماكاتدا ئەوان باش دەجەنگن كاتێك لەگەڵیاندا دەجەنگین".
ترەمپ جەختیشیكردەوە دەیانەوێت سەرەڕای ئەوە كورد بپارێزن، بەڵام نایەوێت بۆ هەتا هەتایە لە سوریا بن".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand