سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئەو موشەكەی روسییەی كە تێكناشكێنرێت ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 کانوونی یەکەم 2018

ئەو موشەكەی روسییەی كە تێكناشكێنرێت ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا رایگەیاند تاقیكردنەوەی كۆتایی لەسەر ئەو موشەكە كراوە كە تێكناشكێنرێت و وادەكات هەرچی سیستمی دژە موشەكی ئێستا هەیە هیچ سودێكیان نەبێت.
پوتن جەختیشیكردەوە وڵاتەكەی تاكە دەوڵەتە لە جیهاندا خاوەنی ئەو جۆرە نوێیە لە چەكی ستراتیژییە.
پوتن لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەندامانی حكومەتەكەی وتیشی:" سیستمی موشەكی " ئەڤانگارد" كە دەتوانێت كڵاوەی ئەتۆمیش هەڵبگرێت ساڵی داهاتوو لە چوارچێوەی هێزە چەكدارەكانی روسیادا دەچێتە خزمەتەوە.
هەروەها پوتن لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی:" بە رێنمایی من كە لە وەزارتی بەرگری ئامادەبووم و دواهەمین تاقیكردنەوەی سیستمە  موشەكییە ئەنجامدرا و بە تەواوەتی سەركەوتوو بوو.
بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵی روسیا تاقیكردنەوەی ئەو جۆرە موشەكە لە نیمچە دوورگەی كامەشتكا لە خۆرهەڵاتی روسیا بەڕێوەچووە و پوتنیش لە ناوەندی كۆنترۆڵكردنی بەرگری نیشتمانییەوە چاودێری كردووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 13 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە