Draw Media

دادگا بڕیاری خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانیدا

دادگا بڕیاری خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانیدا

2018-12-26 10:11:23


( درەو میدیا): 
ئەمڕۆ دادگای رەسافەی بەغداد بە قازانجی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، كە ئەویش خەرجكردنی پارەی سێ ساڵی رابردووی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.   
 مام فارس، نوێنەری جوتیارانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی رێكخراوی سەردەم بە ( درەو میدیای ) راگەیاند:  دادگای رەسافە, حكومەتی عێراقی پابەندكرد بە خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016، كە بڕەكەی 555 ملیار دینارە".
زیاتر لە نۆ مانگە هەریەك لە  پارێزەرانی خۆبەخش ( رێبین شەمامكی و بەشدار حەسەن )   لەگەڵ  مام فارس سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی سەردەم  لە دادگای فیدراڵی و دادگای رەسافە سكاڵایان لە دژی وەزیری بازرگانی عێراقی تۆماركردبوو، دواجار دادگا بڕیاریدا دۆستەیەكە لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی كوردستان كۆتایی پێبێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand