Draw Media

سەرۆكی فەرەنسا رەخنە لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت

سەرۆكی فەرەنسا رەخنە لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت

2018-12-23 18:53:28


 ( درەو میدیا):
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رەخنەی لە بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ, سەرۆكی ئەمریكا گرت, سەبارەت بە كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا و جەختیكردەوە كە " پێویستە هاوپەیمان جێگەی متمانەبێت".
ماكرۆن لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لە نجامینای پایتەختی چاد وتیشی:" هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكەم دەربارەی ئەو بڕیارەی ترەمپ سەبارەت بە سوریا داویەتی".
ماكرۆن جەختیشیكردەوە هاوپەیمان بەواتای ئەوەدێت شان بەشانمان بجەنگیت و فەرەنسا لەگەڵ چاد لە شەڕی دژ بە چەكدارە جیهادییەكاندا ئەو كارەدەكات.
لە كۆتایی لێدوانەكەشیدا سەرۆكی فەرەنسا وتی:" پێویستە هاوپەیمان جێگەی متمانە بێت و لەگەڵ هاوپەیمانەكانی تر هەماهەنگی بكات".
بڕیارە كتوپڕەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ پاشەكشێپێكردنی هێزەكانی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا جگە لە كاردانەوە و ناڕەزایەتی دەرەكی لەناوخۆی ئەمریكاشدا و بە تایبەتی لە كۆنگرێس ناڕەزایەتی لێكەوتوەتەوە.

لە بەشێكی لێدوانەكانیدا ماكرۆن پەسەنی جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكادا كە دوای بڕیارەكەی ترەمپ دەستیلەكاركێشایەوە، وتی:" دەمەوێت رێزی خۆم بۆ ژەنەراڵ ماتیس دەرببڕم، لەماوەی ساڵێكدا بینیمان كە هاوبەشێكی متمانەپێكراو بوو.
سەرۆكی فەرەنسا دەربارەی چارەنوسی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا جەختیكردەوە كە هێزەكانی فەرەنسا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان بەردەوام دەبن و وتی:" لە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا، هێزەكانی سوریای دیموكرات هاوبەشمان بوون و ئێمەی قەرزارباری ئەو هێزانەین كە دژی تیرۆریستان شەڕیان كردووە و داواش لە هەموو لایەنەكان دەكەم بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆبگرن و لە بیری نەكەن كە ئێمە قەرزاری ئەو هێزانەین".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand