Draw Media

بۆچونی فراكسیۆنەكانی گۆڕان لەسەر چونە حكومەت

بۆچونی فراكسیۆنەكانی گۆڕان لەسەر چونە حكومەت

2018-12-22 20:34:01


 ( درەو میدا):
بە پێی زانیاریەكانی (درەو میدیا) لە كۆبونەوەی ئەمرۆی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا، جەمال محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی نامەیەكی فراكسیۆنی عێراقی بزوتنەوەی گۆڕانی خوێندۆتەوە، سەبارەت بە روانینیان بۆ بەشداری یان ئۆپۆزسیۆن بوونی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی كوردستان، بەپێی نامەكە ( كە درەو میدیا لە پەرلەمانتارێكی گۆڕانەوە پشتڕاستی كردەوە ) ئەوانەی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بونی گۆڕان بوون بریتی بوون لە( هۆشیار عەبدوڵا ، كاوە محەمەد، غالب محەمە )، ئەوانەشی لەگەڵ چونە حكومەت بوون بریتی بوون لە( یوسف محەمە، بەهار مەحمود)  
سەبارەت بە بۆچونی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی كوردستانیش لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانیدا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە كە زۆرینەیان لەگەڵ ئەوەن كە گۆڕان بچێتە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
بەڵام پەرلەمانتارێكی گۆڕان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (درەو میدیا)ی راگەیاند: پەرلەمانتارانی كوردستان دابەشبوون بەسەر سێ بۆچوندا، بەشێكیان لەگەڵ ئەوەن گۆڕان بچێتە حكومەتەوە، بەشێكیان لەگەڵ ئەوەن گۆڕان ببێتە ئۆپۆزسیۆن و بەشێكیشان لەگەڵ ئەوەن چاوەڕەوانى دانوستانەكان بكرێت ئەوكات بڕیار بدرێت. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand