Draw Media

بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە سوریا 

بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە سوریا 

2018-12-21 20:55:32


( درەو میدیا): 
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات " هەسەدە" لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چەند بنكەیەكی سەربازی داناوە و دەكەونە ئەم ناوچانە:
1- دێریك: دوو بنكەی سەربازی تێدایە، فڕۆكە سەربازییەكانی تایبەت بە گواستنەوەی كەلوپەلی سەربازی لێرە دەنیشنەوە.
2- سەباح ئەلخیر: دوو بنكەی سەربازی تێدایە و بەكاردەهێنرێت بۆ نیشتنەوەی هێلیكۆپتەرە جەنگییەكان.
3- عەین عیسا:  تایبەتە بە گەیاندنی تەقەمەنی بۆ هێزەكانی یەپەگە.
4- تەلسمەن: بنكەی چاودێریكردن و پچڕاندنی پەیوەندییە تەلدار و بێتەلەكانی دعش و ناوەندی پەیوەندیكردن بە بارەگای ناوەندی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.
5- تەبەقە: بەكاردەهێنرێت بۆ فڕین و نیشتنەوەی فڕۆكە ئەمریكییەكان.
6- جەلەبیە: یەكەیەكی سەربازییە، ناوچەیەكی دابڕاوی داخراوە، 40 فڕۆكەی گواستنەوەی سەربازی نوێی تێدایە لەگەڵ فڕگەیەك و چەند سەكۆیەكی موشەكیی پێشكەوتوو.
7- خەراب عشق: بنكەیەكی سەربازی ئەمریكای لێیە.
8- چیای مشتەنور: تاوەرێكی رادیۆی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا و فەرەنسای لێیە.
9- سیرین: یەكەی بڵاوەپێكردنی هێزە پەرەشوتوانەكانی ئەمریكایە.
10- تەنەف
11- بنكەی یەكەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و سوپای سوریای نوێ.
12- تەلتەمەر: 200 سەربازی ئەمریكی و 70 سەربازی فەرەنسی تێدایە و لەم بنكەیەدا مەشق و راهێنان بە چەكدارەكانی سوپای سوریای نوێ دەكرێت.
13- مەنبەج: بایەخێكی ستراتیژی هەیە، چونكە دەكەوێتە ناوچەی ململاێنی نێوان سوپای سوریای ئازاد و یەكینەكانی پاراستنی گەلەوە.
14- حەڵەب: گرنگییەكی ستراتیژی هەیە، چونكە دەكەوێتە ناوچەی ململاێنی نێوان سوپای سوریای ئازاد و یەكینەكانی پاراستنی گەلەوە.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand