سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەردۆغان ئۆپەراسیۆنی سەر رۆژئاوای كوردستانی دواخست

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 کانوونی یەکەم 2018

ئەردۆغان ئۆپەراسیۆنی سەر رۆژئاوای كوردستانی دواخست

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
رەجەب تەیب ئەردۆغان, سەرۆك كۆماری توركیا پێشوازی لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا كرد و ئۆپەراسیۆنی سەربازیشی بۆسەر رۆژئاوای فورات دواخست.
ئەردۆغان لە وتەیەكیدا لە ئیستانبوڵ رایگەیاند ئەنكەرە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بڕیارلێدراو بۆسەر باكوری خۆرهەڵاتی سوریا" رۆژئاوای كوردستان" دوادەخات بۆ چەند مانگی داهاتوو، ئەوەش بەهۆی دوای هەڵوێستی ئەمریكایەوە دەربارەی سوریا.
ئەردۆغان وتی:" پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەم لەگەڵ ترەمپ و پەیوەندیی دەزگا دیپلۆماتیی و ئەمنییەكانمان، هەروەها لێدوانەكانی ئەمدواییەی ئەمریكا پاڵی پێوەناین بۆماوەیەك ئۆپەراسیۆنەكە دوابخەین، بەڵام ماوەیەكی كراوە نابێت".
ئەردۆغان جەختیشیكردەوە كە " عەرەب و كورد و توركمانە دڵسۆزەكان لە سوریا داوا لە توركیا دەكەن دەستوەردان بكات، چونكە متمانەیان پێیەتی".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”