Draw Media

د. شیرین فوئاد مەعسوم: خیانەتكارانی ١٦ی ئۆكتۆبەر دەبێت ڕیسوا بكرێن

د. شیرین فوئاد مەعسوم: خیانەتكارانی ١٦ی ئۆكتۆبەر دەبێت ڕیسوا بكرێن

2018-12-20 16:28:33



( درەو میدیا): 
د. شیرین فوئاد مەعسوم، كچی د. فوئاد مەعسوم سەركۆماری پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت: وشەی سەرۆك بۆ رێزدار مەسعود بارزانی كەمە، ئەو دەبێت پێی بوترێت ڕابەر.
مهاباد قەرەداغی لە  ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی" لە سیمینارێكدا كە لە  مەكتەبی دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆی ساز درابوو ڕاو بۆچوونەكانی زۆر جوان بوون"

مەهاباد قەرەداغی نوسیویەتی د. شیرین فوئاد مەعسوم پێی وابوە "  نرخی پلە و پایەی سەركۆماری عێراق سفرە" پێشی وابوو " خیانەتكارانی ١٦ی ئۆكتۆبەر دەبێت ڕیسوابكرێن و كەس قسە و مامەڵەیان لەگەڵ نەكات" 

دەقی نوسینەكەی مهاباد قەرەداغی: 
ئەمڕۆ لە كۆڕێكی زۆر خۆش و سەرنجڕاكێش ئامادە بووم!
خانمێكی خوێنشیرین ناوی د. شیرین فوئاد مەعسوم بوو، كچی سەركۆماری پێشووی عێراق، كە لە مەكتەبی دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆی ساز درابوو. ڕاو بۆچوونەكانی زۆر جوان بوون، لە ناو ئەو ڕا جوانانەی كە سەرنجی منی راكێشا و سەرنجی ئێوەی بۆ ڕادەكێشم، ئەمانە هەبوون:
یەكەم: نرخی پلە و پایەی سەركۆماری عێراق سفرە. (رەخنەی لە هەڵوێست و بۆچوونەكانی باوكی هەبوو، ئەمەش بۆ هەموومان باڵكێش بوو).
دووەم: وشەی سەرۆك بۆ رێزدارمەسعود بارزانی كەمە، ئەو دەبیت پێی بگوترێت ڕابەر و كورد هەمووی كۆك بێت لەسەر ئەمە چونكە ئەوەتا بۆ هەموو لایەك دیار بوو كە ئەو هەر وا تەماشا كراوە و دەكرێت.
سێیەم: خیانەتكارانی ١٦ی ئۆكتۆبەر دەبێت ڕیسوا بكرێن و كەس قسە و مامەڵەیان لەگەڵ نەكات بۆ ئەو مەبەستەش حیكایەتێكی سەرنجڕاكێشی گێڕایەوە چۆن جولەكەیەكی خیانەتكار لە لایەن ئەهلی گەرەكەكەیانەوە نەفرەتێكی تاهەتایی لێكراوە چونكە خیانەتی لە نەتەوەكەی كردووە.
چوارەم: دەبێت كورد كار بۆ دەولەت بكات و بەس، فیدڕاڵی مانایەك نادات.
پێنجەم: كورد بوون كولتووری بۆ دروست بكرێت.
 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand