سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەمریكا بەنیازە هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 کانوونی یەکەم 2018

ئەمریكا بەنیازە هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئەمریكا تاوتوێی کشانەوەی هەموو هێزەكانی لە سوریا دەکات، دوای كۆنترۆڵكردنەوەی هەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی رێكخراوی داعشدان، ئەوەش بەوتەی چەند بەرپرسێكی ئەمریكی كە قسەیان بۆ ئاژانسی " رۆیتەرز" كردووە.
ئەو بەرپرسانە ئەمڕۆ چوارشەممە رایانگەیاندووە كە لە كاتێكدا كۆنترۆڵكردنی هەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی داعشدان لە كۆتایی نزیكبوەتەوە، ئەمریكا لەوە دەكۆڵێتەوە كە هەموو هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە.
ئەگەر ئەو هەنگاوەی ئەمریكا پشتڕاستبكرێتەوە، ئەوا كۆتایی بەهەموو گریمانانە دەهێنرێت كە باسیان لە مانەوەی درێژخایەنی هێزەكانی ئەمریكا  دەكرد لە سوریا و جیم ماتیس وەزیری بەرگری و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە چەندین جار بەرگریان لێكردووە بۆ گەرەنتیكردنی سەرهەڵنەدانەوەی جارێكی تری داعش.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

پێگەی دەستوریی پارێزگاکان و پێکهێنانی هەرێمە فیدڕاڵییەکان لە دەستوری عێڕاق دا

null
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

سایتی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی (49%) كەمیكردووە