سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عەرەبەكانی كەركوك گردبوونەوەیەكی نوێ دادەمەزرێنن

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 کانوونی یەکەم 2018

عەرەبەكانی كەركوك گردبوونەوەیەكی نوێ دادەمەزرێنن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
مانگی داهاتوو عەرەبەكانی كەركوك بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان، گردبوونەوەیەكی نوێ دادەمەزرێنن.
ئیسماعیل حەدیدی، یەكێك لە سەركردەكانی ئەو بەرەیە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی سۆمەریەنیوز وتی:" ژمارەیەك لە سەركردە عەرەبەكانی كەركوك بۆ پێكهێنانی گردبوونەوەیەكی نوێ پێش هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆبوونەوە".
حەدیدی وتیشی:" ئەم گردبونەوەیە بۆ كۆكردنەوەی هەموو ئەو سەركردە عەرەبانەیە كە لە هەڵبژاردنی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەراندا بە چەند لیستێكی جیاواز بەشداریان كردووە".
ئاشكراشیكرد گردبووونەوەكە مانگی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو رادەگەیەنرێت بەناوی " بەرەی عەرەبی" و ژمارەیەك سەركردەی عەرەب و پەرلەمانتاری پێشوو و كەسایەتی عەشایەر و ئەكادیمی و چالاكی كۆمەڵەی مەدەنی لەخۆدەگرێت".
پێكهاتەی عەرەب لە پارێزگای كەركوك لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا بە چەند لیستێك بەشداریكرد و سەرجەمیان توانیان لە كۆی 12 كورسی پارێزگاكە سێ‌ كورسی بەدەستبهێنن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

پێگەی دەستوریی پارێزگاکان و پێکهێنانی هەرێمە فیدڕاڵییەکان لە دەستوری عێڕاق دا

null
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

سایتی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی (49%) كەمیكردووە