بڕیارەكانی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت هەڵوەشێنرانەوە
2018-12-17 11:14:13
( درەو میدیا) :
د. رێبوار كەریم مەحمود، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی بە درەو میدیای راگەیاند: سەرۆكایەتی كۆمارو ئەنجومەنی دادوەری عێراق تەواوی بڕیارەكانی راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەتیان هەڵوەشاندۆتەوە كە تایبەتن بەو گرێبەستە كشتوكاڵیانەی كە بۆ عەرەبە هاوردەكان دەریكردوون.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەش دەكات، سەرۆك كۆماری عێراق راستەوخۆ خۆی رۆڵ دەبینێت لە هەر بڕیارێك كە گرفت بۆ هاوڵاتیانی كەركوك درووست بكات، بڕیارەكەشی بەتەواوی رێگری لە هەر گۆڕانكاریەكی دیموگرافی دەكات كە لە دژی هاوڵاتیانی خەڵكی كوردستان بێت لە كەركوك.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕی وپێشی وایە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی كوردستانە لە پارێزگای كەركوك.
بابهتی پهیوهندیدار