شەڕی سوریا: كێ لە دژی كێ دەجەنگێت؟ و بۆچی؟
2018-04-05 21:37:47
شەڕ و ململانێی لە سوریا ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە دەستیپێكردووە و رۆژ لەداوی رۆژ دۆخەكە خراپتر دەبێت، شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە بووە ململانێیەكی نێودەوڵەتی لەسەر خاكی سوریا. هۆكارەكانی ئەو جەنگە چین؟ لایەنەكانی ململانێكە كێن؟ پاڵنەرەكانیان چین؟
هۆكاری جەنگەكە
لەسەرەتادا بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا هەوڵیدا لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە كە لەلایەن خۆرئاوای بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بۆردومانكردنی هەڕەمەكی و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی تۆمەتباردەكرێت، هەرچەندە ئەسەد ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوەن ئامانجی ئەسەد لە سەرەتاد نەهێشتنی ئۆپۆزسیۆن بوو كە بە " گروپە تیرۆریستییەكان" وەسفیدەكردن.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوای ئەو سەركوتكردنی ئەو خۆپیشاندانانەی كە بە شێوەیەكە ئاشتیانە لە 2011 بەڕێوەدەچوون دەستیكرد بە شەڕ و سەرەتا چەندین كەسی سەربازی و مەدەنی پەیوەندییان كرد بە ریزەكانییە و ژمارەیەكی زۆریان لە شەڕەكاندا كوژران و ئێستا ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێكدێت لە چەند گروپێكی چەكداری ئیسلامی توندڕەو، هەروەها كوردەكانیش هەن كە دوای كشانەوەی هێزەكانی حكومەتی سوریا لەسەرەتای شەڕدا ناوچەیەكی بەرفراوانیان كۆنترۆڵكرد و ئەوان وەك خۆیان دەڵێن ئامانجیان لە شەڕ بەدیهێنانی ئۆتۆنۆمی و نەهێشتنی داعشە.
لایەنەكانی ململانێی سوریا
• سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد: لە لایەن روسیا و ئێران و چەند هێزێكی سەر بەئێرانەوە لەوانەش حزبولای لوبنانی هاوكاری دەكرێت.
• گروپە ئۆپۆزسیۆنەكان: ئەم گروپانە گورزێكی توندیان بەركەوت، بەڵام هێشتا شەڕ دەكەن و ئەمریكا و توركیا و وڵاتانی كەنداو هاوكاریان پێشكەشی چەند گروپێكی جیاوازی ئۆپۆزسیۆن كرد، گەورەترین گروپی سوپای ئیسلام و گروپی ئەحرار شامە.
• كورد: لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریان و ناوچەیەكی بەرفراوانیان لەژێر دەستدایە و هاوپەیمانی ئەمریكان.
• توركیا: كە دژی هێزەكانی كورد دەجەنگێت.
• ئیسرائیل: كە هێرشی ئاسمانی دەكاتە سەر باشووری سوریا
• رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی " داعش": ئەم رێكخراوە بۆ ماوەیەك رووبەرێكی بەرفراوانی خاكی سوریا و عێراقی كۆنترۆڵكرد و دواتر رووبەڕووی گورزی كوشندە بووە و تواناكانی لاوازبوون.
پاڵنەرەكانی ئەم جەنگ و ململانێیە
یەكێك لە هۆكارەكانی شەڕ و پشێوی سوریا ئەوەیە كە بووە گۆڕەپانی شەڕی بەوەكالەتی هێزە نێودەوڵەتییەكان، كەوات بۆچی ئەم هێزان دەستیان لەو شەڕ و ململانێیە وەردا؟
روسیا: ئەسەد نزیكترین هاوپەیمانی مۆسكۆیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەگەر بڕوخێت ئەوا روسیا جێ پێی لە ناوچەكەدا لەدەستدات و هەروەها تەرتوسیش لەدەستدەدات كە تاكە دەروازەیەتی لەسەر دەریای ناوەڕاست.
ئێران: ئەسەد هاوپەیمانێكی دێرینی تارانە، هەروەها دەستوەردانی ئێران پەیوەندیشی هەیە بە رووبەڕووبوونەوەی سعودیەی نەیاری، جگە لە هەوڵدان بۆ فراوانتركردنی هەژمونی لە ناوچەكەدا.
ئەمریكا: واشنتۆن هاوككاری چەند گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریای كرد، بە تایبەتی هێزەكانی سوریای دیموكرات كە پڕچەكی كردن و مەشق و راهێنانی پێ كردن و پێكهاتەی سەرەكی ئەم هێزەش یەكینەكانی پاراستنی گەلە.
توركیا: رۆڵی سەرەكی بریتی بوو لە داڵدەدانی چەندین ملیۆن ئاوارەی شەڕ و ململانێتی سوریا، ئەنكەرە پشتگیری و هاوكاری گروپێكی ئۆپۆزسیۆن دەكات بەناوی " سوپای سوریای ئازاد" توركیا لەوە دەترسێت كە ئۆتۆنۆمیی و خۆبەڕێوەبەری كورد لە باكوری سوریا ببێتە هاندانی زیاتری بیری جواداخوازی كورد لە توركیا، لەبەرئەوە ئەنكەرە شەڕی لە دژی یەكینەكانی پاراستی گەل بەرپاكرد و بەوەش توركیا كە ئەندامی پەیمانی ناتۆیە لە نزیكەوە كار لەگەڵ روسیادا دەكات.
ئیسرائیل: ئەوەی كە زۆر ئیسرائیل نیگەران كردووە گەیشتنی چەكی پێشكەوتووە بە حزبوڵای لوبنان، لەبەرئەوە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل جارجارە چەند پێگەیەك لە سوریا بۆردوماندەكان و دەڵێت پێگەی حزبوڵان.
وەرگێڕانی : نامیق رەسوڵ
سەرچاوە : بی بی سی