كۆنفرانسی تەڤگەری ئازادی لە سلێمانی بەڕێوەچوو
2018-12-14 17:32:04
(درەو میدیا):
دووەمین كۆنفرانسی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ئەنجومەن و هاوسەرۆكانی هەرێمی سلێمانی هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ هەینی، هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادی دووەمین كۆنفرانسی خۆی لە شاری سلێمانی دەستپێكرد.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی " رۆژنیوز" لە كۆنفرانسەكەدا دوو پێشكەشكردنی راپۆرتی دوو ساڵ كار، هەریەك لە شەهێن محەمەد و حاجی ئازاد وەك هاوسەرۆكانی نوێی تەڤگەری ئازادی لە هەرێمی سلێمانی هەڵبژێردران و 6 ژن و 13 پیاویش بۆ ئەنجومەنی نوێی تەڤگەر لە سلێمانی هەڵبژێدران.
تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان، بە باڵی سیاسی پارتی كرێكارانی كوردستان " پەكەكە" لە كوردستانی باشوور ئەژماردەكرێت و لەماوەی رابردوودا بە پاساوی نەبوونی مۆڵەت، لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری داخستنی بنكە و بارەگاكانیان دەركرا و بەشێك لە بارەگاكانیان بە گەرمیان و كۆیە و ناوچەكانی تر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەخرا.