Draw Media

نێچیرڤان بارزانی: رەئمان لەسەر كۆمەڵی ئیسلامی ئیجابیە

نێچیرڤان بارزانی: رەئمان لەسەر كۆمەڵی ئیسلامی ئیجابیە

2018-12-12 19:56:44


راپۆرتی: درەو میدیا

لە كۆبوونەوەی نێوان وەفدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی داوایكردووە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری پێبكرێت لە كابینەی نۆیەمداو نێچیرڤان بارزانیش بە ئیجابی وەڵامی داواکەی رێکخەری گشتی گۆڕانی داوەتەوە.

شەفاعەتەكەی عومەری سەید عەلی بۆ كۆمەڵ 

بەپێی زانیارییەكانی " درەو میدیا" كە لە بەرپرسێكی باڵاوە دەستی كەتوە لە كۆبوونەوەی ئەمرۆِی نێوان پارتی و گۆڕان،  سەرەرای ئەوەی بەشێكی زۆری كۆبوونەوەكە تەرخانكرابوو بۆ موجامەلەی یەكتری، عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت" باوكە ئەو  قسەو لێدوانانە چیە كە لەسەر كۆمەڵی ئیسلامی دەیكەن، ئەوانە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا لەگەڵ ئێمەبوونەوەو پێمان باشە بۆ چوار ساڵی داهاتویش پێكەوە بین" 
لە وەڵامدا نێچیرڤان بارزانی بە موجامەلەوە بە عومەری سەید عەلی وتووە" رەئیمان ئیجابیە لەسەر كۆمەڵی ئیسلامی" 
ئەم لێدوانەی نێچیرڤان بارزانی وای لە بەرپرسانی گۆڕانكرد كە لەدوای كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ پارتی سەردانی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بكەن و ئەو هەنگاوەیان پێ رابگەیەنن.
هەر ئەمڕۆش بەرپرسانی یەكێتی لە هەولێر بانگهێشتی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵیان كردووەو پێیان راگەیاندووە  لای پارتی داوایانكردووە دەبێت كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری پێبكرێت. 

ترسی گۆڕان لە بەشداریپێنەكردنی كۆمەڵ
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوەی بەتەنها نەمێنێتەوە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا" چونكە بڕیاریداوە بچێتە حكومەتەوە" زۆر پێی باشە كۆمەڵی ئیسلامیش هاوسەفەری حكومەتی بێت، بەشێكی لە ترسی شەقام و بەشێكیشی لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستانەی چوار ساڵی رابردووی كۆمەڵی ئیسلامی كە گۆڕانی جێنەهێشت.
كۆمەڵی ئیسلامیش هاوشێوەی گۆڕان، زۆرینەی سەركردەكانی لەگەڵ ئەوەدان بەشداربن لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، بەڵام شەقامی كۆمەڵ زۆر دژی ئەو بەشداریكردنەن، بۆیە تا ئێستا كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری بەشداری یان ئۆپۆزسیۆنی نەداوە.

پارتی لە نێوان یەكگرتوو  و كۆمەڵ كامیان هەڵدەبژێرێت؟

پارتی پێی وایە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە خولی پێشوو لە حكومەت و ئۆپۆزسیۆنیش موستەفید بووەو قازانجی كردووە بۆیە نابێت ئەمجارە لە هەردووكیان موستەفیدبن، بۆیە بە زۆرینەی دەنگی سەركردایەتی پارتی رەتكراوەتەوە كە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری پێبكرێت لە كابینەی نۆیەمدا. 
ئەوەی ستراتیژبووە لای پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداریكردنی یەكێك لەلایەن ئیسلامیەكان بووە و ئارەزوویانكردووە كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری بكات، نەك كۆمەڵی ئیسلامی، بەڵام كە یەكگرتوو ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی راگەیاند، بەرپرسانی پارتی و خودی نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووە دەكات و پێیان رادەیەگەینێت كە پارتی زۆر پێی خۆشە بەشداری حكومەت بكەن و دەیانەوێت لە كابینەی نۆیەم لەگەڵیان بن، بەڵام سەڵاحەدین بەهادین پێیان رادەیەگەیەنێت كە ئەوان لە هەڵوێستەكانی رابردوویان زیانیان كردووەو نایانەوێت بەو رێگەیەدا بڕۆنەوە. 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand