هیزەر ناوێرت دەبێتە باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان
2018-12-07 13:57:16
( درەو میدیا):
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكان بەنیازە هیزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بكاتە باڵیۆزی وڵاتەكەی لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەوەش بەوتەی میدیاكانی ئەمریكا.
تۆڕی فۆكس نیوز لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە كە ترەمپ بەیانی هەینی بەكاتی ئەمریكا تویتێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاودەكاتەوە دەربارەی دیاریكردنی هیزەر ناوێرت بۆئەوەی جێگەی نیكی هەیلی باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بگرێتەوە كە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو دەستی لەكاركێشایەوە.
دوای دیاریكردنی ناوێرت لەلایەن ترەمپەوە پێویستە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاش رەزامەندی لەسەر دەرببڕێت و دیاریكردنی پێشكەشكاری پێشووی فۆكس نیوز بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان پەسەند بكات.
پرۆفایلی: هیزەر ناوێرت
- هیزەر ئان ناوێرت 27ی كانوونی دووەمی 1970 لە رۆكفۆرد لە ویلایەتی ئیلینۆی لەدایكبووە
- ئەندامی حزبی كۆمارییە
- رۆژنامەنووسە و لە 24ی نیسانی 2017ەوە وتەبێژی رەسمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە
- بەكالۆریۆسی لە راگەیاندندا لە كۆلێژی ڤێرنۆن بەدەستهێناوە
- ماستەری لە رۆژنامەوانیدا لە زانكۆی كۆڵۆمبیا بەدەستهێناوە.
- ساڵی 2000 لەگەڵ سكۆت نوبی هاوسەرگیری كردووە و دوو منداڵی هەیە.
- پێشتر پەیامنێری كەناڵی ABC News بووە.
- پێشكەشكاری بەرنامە بووە لە كەناڵی فۆكس نیوز
- لە ئازاری 2018ەوە بووە بە هەڵسوڕێنەری كارەكانی بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ دیپلۆماسیەتی گشتی و كاروباری گشتی.