هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2018-04-05 14:41:55
ئامادەكردنی: فازل حەمەرەفعەت
هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە 12ی ئایاری داهاتوو بەرێوەبچێت و لە 14ی نیسان لە پارێزگاكانی عێراق و لە 15ی نیسان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت:
• 205 حزب بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن.
• 7 هەزارو 376 كەس خۆیان كاندید كردووە.
• 7 ملیۆن و 200 هەزار كارتی دەنگدان رادەستی دەنگدەران كراوە.
• 374 كاندید بەهۆی رێوشوێنەكانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەییەوە دوورخراونەتەوە.
• 52%ی دەنگدەران كارتی دەنگدانیان وەرگرتوەتەوە.
لە 19 وڵات دەنگدەرانی عێراقی دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنەكە بكەن و کۆمسیۆنی هەلبژاردنەکان لەم وڵاتانە بنکەی دەنگدان دەکاتەوە:
1- ئوردن
2- میسر
3- ئیمارات
4- لوبنان
5- ئێران
6- توركیا
7- ئوسترالیا
8- كەنەدا
9- ئەمریكا
10- بەریتانیا
11- هۆڵەندا
12- ئەڵمانیا
13- دانیمارك
14- سوید
15- فینلەندا
16- نەرویج
17- نیوزلەندا
18- نەمسا
19- بەلجیكا
- رۆژی 14ی نیسانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات:
ئەو لایەنانەی كە بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن پەیماننامەییەكی شەرەفیان ئیمزاكردووە كە لە 24 خاڵ پێكدێت:
دیارترین خاڵەكانی پەیماننامەی شەرەف:
• بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی خاوێن
• ئیدانەكردنی گوتاری تایەفی و رەگەزپەرەستی و رەتكردنەوەی توندوتیژی
• بەكارنەهێنانی ئامرازەكانی فشارو هەڕەشە و ناچاركردنی دەنگدەران بۆ دەنگدان
• پابەندبوون بە ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات
• رێزگرتن و پاراستنی مافی دیموكراتییەكانی ركابەرێتیكردنێكی شەریفانە و ئازاد
• رەخساندنی دەرفەتی یەكسان بۆ هەموو كاندیدو ئەندامی حزبە ركابەرەكان
• كاركردن بەشێوەیەكی ئازادانە لە كەشوهەوایەكی نیشتمانی و خۆجێی بەمەبەستی بانگەشەكردن بۆ بەرنامەی هەڵبژاردن و فرەیی حزبی