یەكێتی: پەكەكە لە شەنگال نەماوە و ئەو هێزانەی ئێستا لەوێن عێراقیین
2018-04-05 13:50:24
نیاز عه‌بدوڵڵا
رۆژی 24ی ئازار كۆما جڤاكێن كوردستان" کەجەکە" رایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی له قه‌زای شه‌نگال ده‌كشێنێته‌وه تا توركیا به بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێرش نه‌كاته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه.
به‌ڵام له دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 10 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌جه‌كه، قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان له شه‌نگال به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند "پارتی کرێکارانی کوردستان وتیان ده‌كشێنه‌وه كه‌چی نه‌كشاونه‌ته‌وه و تا ئێستاش نەڕۆیشتوون و ئه‌وه ته‌نها نمایشتێک بوو".
پێشتر كه‌جه‌كه وتیان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كشاونه‌ته‌وه و مه‌رجیشیان بۆ كشانه‌وه "پاراستنی ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكی شه‌نگاله له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕێكی تر" و ئه‌م ئه‌ركه‌ش هێزه عێراقییه‌كان بۆ له‌مه‌ودا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
جه‌میل خدر عه‌بدال به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شه‌نگال له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان-" PKK" له قه‌زاكه‌یان تایبه‌ت به دره‌و میدیای وت "له دوای بڕیاره‌كه‌ی كه‌جه‌كه بەكشانه‌وه‌ی هێزەكەیان لە شه‌نگال و هەماهەنگی كردن لەگەڵ عیراق، هیچ هێزێكی په‌كه‌كه لە شه‌نگال نەماون و ئەو هێزەی (ی.پ.ش و ی.پ.ژ )ه‌ش كه پێشتر سه‌ربه‌وان بوون ئێستا لەناو هێزە عێراقییه‌كان رێكخراون وسەر بەدەزگا سەربازییەكانی عێراقن و پێشتر هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه بۆئه‌مه كراوه".
وه‌ك جه‌میل عه‌بدال بۆ "دره‌و" خستییه روو، ئه‌و هێزانه‌ی كه ئیستا له شه‌نگالن بریتیین له هێزه عێراقییه‌كان و به‌م شێوه‌یه‌ن "له بازنه‌ی یه‌كه‌م لەسەر سنووره‌كانی شه‌نگال به رووی سووریا و رۆژئاڤا هێزی سەربازی عێراقی كه پێكهاتوون له هێزه‌كانی پەیادە و تانك و زریپۆش هه‌ن، لەبازنەی دووەم هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بە هێزی ( ی.پ.ش )وە كەهەموویان ئێزدیین و خەڵکی شه‌نگالن و سەر بە عێراقن هه‌ن، كه ته‌واوی ئه‌و هێزانه رۆڵی هێزی به‌رگریكردن ده‌بینن له شه‌نگال".
به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدیخان كه داوای فشار له ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌كات فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراق تا په‌كه‌كه له شه‌نگال ده‌ربكه‌ن و وه‌ك ده‌ڵێت " له‌دوای داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌ر شه‌نگال په‌كه‌كه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له شه‌نگال ده‌ڵێت "ده‌بێت عێراق رۆڵی به‌رگریكردنی وه‌ك ده‌وڵه‌ت لە شه‌نگال ببێنێت و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شه‌نگالییەكان ئەمن و ئاسایشی ناوخۆ بپارێزن و لەئەستۆی بگرن".