هێرشدەكرێتە سەر بەڕێوەبەرایەتیەكی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
2018-11-29 12:26:31
( درەو میدیا،
شەوی رابردوو بە ئارپیجی و كڵاشینكۆف هێرشكرایە سەر بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی.
موقەدەم شۆڕش عەلی بەرێوەبەری نوسینگەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، لە ئاونتی تایبەتی خۆی نوسیویەتی" كاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو، 28/29-11-2018چەند چەكدارێكی نەناسراو بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ئارپیجی تەقەیان لە بینای نوسینگەی رۆژھەڵاتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافره تان - كرد له سلیمانی "
موقەدەم شۆڕش عەلی ئاماژەی بەوەشكردووە كە " ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووه و زیان به بینای نوسینگه وئوتومبیلی به ریوبه رایه تی و كارمه ندان كه وتووە و سكاڵای یاسایمان لە دژی ئەنجامدەرانی رووداوەكە لە بنكەی پۆلیسی ئازادی تۆمار كردوه"