Draw Media

یەكێتی بۆ دەیەم جار سزای سیاسی ئەفسەرێكی گۆڕان دەدات

یەكێتی بۆ دەیەم جار سزای سیاسی ئەفسەرێكی گۆڕان دەدات

2018-11-27 11:51:29


( درەو میدیا): 
ئەفسەرێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری و  فریاكەوتنی سلێمانی دەڵێت، بەڕێوبەرەكەی پێ ڕاگەیاندووە، نابێت لەم هێزە بمێنێتەوە چونكە هێزی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە. 
نەقیب (دڵشاد مەلا شكور) ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتنی سلێمانی كە سەربە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمە بە "درەو میدیا"ی ڕایگەیاند: لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا،  لیوا (كاكەمەند) بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتنی سلێمانی بانگهێشتی كردووەو پێی ڕاگەیاندووە، كە جێگەی لەناو هێزەكەیاندا نابێتەوە بەوپێیەی ئەو هێزە موڵكی یەكێتییەو ئەویش لایەنگری بزوتنەوەی گۆڕانە، بۆیە بڕیاریانداوە بیگوازنەوە. 
دڵشاد وتیشی: بە بەڕێوبەرەكەمم وت "من بە هیچ شێوەیەك لەناو هێزەكەمان بانگەشەم بۆ گۆڕان نەكردووە، بەڵام ئەو هەر سوربوو لەسەر سزادان‌و دوورخستنەوەم، كە ئەمە بۆ دەیەم جارە یەكێتی لەسەر لایەنداریكردنم بۆ بزوتنەوەی گۆڕان سزای سیاسییم دەدات". 
ئەو ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی بە "درەو میدیا" ڕاگەیاند: داوایكردووە بۆ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بیگوازنەوە، بەوپێیەی پێشتر لەوێوە وەك سزای سیاسی بۆ بەڕێوبەرایەتی فریاكەوتن گوازراوەتەوە، بەڵام دوێنی دووشەممە لەلایەن بەڕێوبەری گشتی فریاكەوتنی سلێمانیەوە ئاگاداركراوەتەوە، كە بۆ یەكەی پاسەوانییەكان گوازراوەتەوە، هۆكاری گواستنەوەشی بۆ یەكە گەڕاندەوە بۆئەوەی، تا مووچەكەی ببێت بەنیوەی ئەو مووچەیەی پێشتر وەریگرتووە.
(دڵشاد مەلا شكور فەرمان) چوار براو دایكی ئەنفالەو باوكیشی شەهیدە و  خۆشی یەكێكە لە ڕزگاربوانی تاوانی ئەنفال، لە ساڵی 1992وە پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی كورستانەوە كردووە.   

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand