هەشت كەس بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق كاندیدكراون
2018-11-26 11:07:02
(درەو میدیا):
نوێنەرانی سوننە لە هەردوو هاوپەیمانی " بونیادنان " و " چاكسازی" هەشت كەسیان بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كاندیدكردووە و بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆش فالح فەیاز ركابەری بۆ پەیدابووە.
جاسم بخاتی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی " چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە" رایگەیاند عادل عەبدلمەهدی سەرۆك وەزیران كارتی سوری بۆ كوتلە سیاسییەكان بەرزكردوەتەوە بۆئەوەی كاندیدەكانیان بۆ پۆستی وەزارەتە ئەمنییەكان یەكلابكەنەوە.
بخاتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " سۆمەریە نیوز" وتی:" نوێنەرانی پێكهاتەی سوننە لە هەردوو هاوپەیمانی بونیادنان و چاكسازی هات ئێستا هەشت كەسیا بۆ وەزارەتی بەرگری كاندیدكردووە و بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆش ئاماژە هەیە كە كەسی تر ركابەری فالح فەیاز بكات".
پەرلەمانی عێراق رۆژی 24ی تشرینی یەكەم متمانەی بەخشیە 14 وەزیری كابینەكەی عەبدولمەهدی و متمانە بەخشین بە كاندیدی هەشت وەزارەت دواخرا و سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقیش رۆژی شەممە 24ی تشرینی دووەم رایگەیاند دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بۆ متمانەبەخشین بە وەزیرەكانی تری حكومەت دەبێت، بەبێ ئەوەی وادەی ئەو دانیشتنە دیاری بكات.