Draw Media

سەرۆكی پێشووی بەرازیل زیندان دەكرێت

سەرۆكی پێشووی بەرازیل زیندان دەكرێت

2018-04-05 11:33:54


ئامادەكردنی: فازل حەمەرەفعەت
دادگای باڵای بەرازیل رایگەیاند، لەو ماوەیەدا كە تانە لەو تۆمەتانە دەدرێت كە ئاڕاستەی كراون، لەناویاندا تۆمەتی گەنددەڵی، لویس ئیناسۆ دا سیلڤا سەرۆكی پێشووی وڵات زیندانی دەكرێت.
بڕیاری دادگای باڵا بۆ دەستگیركردنی دا سیلڤا بەكۆی دەنگی ئەنجومەنی دادوەران بوو.
لۆلا دا سیلڤا بەتاوانی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل ماوەی 12 ساڵ زیندانی دەكرێت، بەڵام ئەو خوازیارە دادگا رێگەی پێبدات لە دەرەوەی زیندان بمێنێتەوە تا ئەوكاتەی هەموو دەرفەتەكانی تانەدان لە حوكمەكانی دادگا بەكاردەهێنێت.
لۆلا دا سیلڤا دەڵێ ئەو بڕیارەی دادگا كە لەدژی دەرچووە، بڕیارێكی سیاسییە نەك یاسایی و ئامانج لێی رێگرتنە لە خۆكاندیددكردنەوەی بۆ ویلایەتی سێیەمی سەرۆكایەتی بەرازیل.
بڕیارە 7ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە بەرازیل بەڕێوەبچێت، راپرسییەكان پپێشبینی دەكەن لۆلا دا سیلڤا بە ئاسانی هەڵبژاردنەكە بباتەوە ئەگەر خۆی كاندید بكاتەوە.
لە چوارچێوەی دۆسیەیەكی لێكۆڵینەوەدا كە ماوەی دوو ساڵە لە بەرازیل بەردەوامە ژمارەیەكی زۆر سیاسەتمەدار و لێپرسراوانی كۆمپانیای پترۆبراس دەستگیركراون.
لۆلا دا سیلڤا لە ساڵی 2003 بۆ 2011 سەرۆكی بەرازیل بوو، دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2018ی بەرازیل جارێكی تر خۆی كاندید بكاتەوە، بەڵام ئەگەر تاوانەكانی لەسەر ساغ ببێتەوە و حوكمی دەستگیركردنەكەی لەسەر جێبەجێ بكرێت ئەو هەڵە بەدەستدەدات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand