گرافیك: توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان
2018-11-25 12:30:41
( درەو میدیا):
ئامارەكانی توندوتیژی دژی ژنان بەردەوام روو لە زیادبونە، ئەگەر بەراوردی نێوان دوو ساڵ وەربگیرێت دەردەكەوێت لە ساڵی 2016 دا 32 ژن كوژراون و 66 ژن خۆیان كوشتووە، بەڵام لە 2017 دا 42 ژن كوژراون و 67 ژن خۆیان كوشتووە، لە هەمانکاتدا لە 2016 دا 79 ژن خۆیان سوتاندووە، بەڵام لە 2017 دا ژمارەكە 106 ژن بەرزبوتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی ئاماری ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە ماوەی 7 ساڵدا واتا لە ساڵەكانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٧ لە ھەرێمی كوردستان ٨٠٧ ژن كوژراون و خۆیان كوشتووە.
بەمشێوەیە:
لە ( ٢٠١٠ دا ١٠٥ ژن كوژراون یان خۆیان كوژی) لە ( ٢٠١١ دا ٩٦) و لە ( ٢٠١٢ دا 83 ) و لە ( ٢٠١٣ دا ٨٦) و لە ( ٢٠١٤ دا ٨٢) و لە ( ٢٠١٥ دا ١١٩) و لە ( ٢٠١٦ دا ١٢٥) و لە( ٢٠١٧ دا ١١٢) لە ( ٢٠١٨ دا ١٠٤) ژن كوژراون و خۆیان كوشتووە.