تانەكانی سەرۆك كۆمار لە یاسای بودجە پەیوەندەی بە هەرێمەوە نیە
2018-04-05 10:53:50
لەبارەی ئەو تانەیەی كە سەرۆك كۆماری عێراق د. فوئاد مەعسوم لە یاسای بودجەی گشتی عێراق 2018 تۆماركردووەو بەڵام لە هیچ یەك لە تانەكانی پەیوەندی راستەوخۆی بە هەرێمی كوردستان و پشكی كوردەوە نیە لە بەغداد
لە وتارێكدا د. لەتیف شێخ مستەفا پسپۆری یاسای دەستوری بەناوی ( سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار لە یاسای بودجە ) چەندی تێبینیەك لەسەر تاكەكەی سەرۆك كۆمار دەخاتەروو تیایدا دەنوسێت سەرۆك كۆمار تانەی لە بڕگە ئەساسی و گرنگەكە نەداوە كە ئەویش كەمكردنەوەی ڕێژەی لەسەدا ١٧ ەكەیە بۆیە لە ھەموو حاڵەتێكدا ڕێژەكەی ھەرێم واتە لەسەدا دوانزەكە بەرامبەر تەسلیم كردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا لە ھەرێمەوە بۆ بەغدا وەك خۆی دەمێنیتەوە،
سەبارەت بە تانەكانیش دەنوسێت
كە سەرۆك كۆمار تانەی لە بەندی سێیەم/ب مادەی ١١ داوە كە دەسەڵاتی داوە بە وەزیری دارایی فیدراڵ فەرمانبەری زیادە لە وەزارەتە دەمجكراوو ھەڵوەشاوەكان بگوازێتەوە بۆ وەزارەتەكانی ، دەڵێ ئەم بەندە پیچەوانەی مادەی ٨٦ ە لەدەستور ، مافەی ٨٦ ی دەستور دەڵێت وەزارەتەكان و دەسەڵاتەكانیان بە یاسا ڕێك دەخرێن ، بۆیە ئەم تانەیە لە لایەن دادگاوە ڕەت دەكرێتەوە ، چونكە بەندی سێیەم / ب لە مادەی ١١ لە یاسای بودجە ھیچ پێچەوانەی ئەو مادەیەی دەستور نیەو ئەسڵەن شتێكی ترە
هاوكات سەرۆك كۆمار تانەی لە برگەی ج لە ھەمان مادەی یاسای بودجە داوە كە پێچەوانەی مادەی ٦١ لەیاسای بودجەیە ئەویش ڕەت دەبێتەوە چونكە ئەوە ئیشی دادگای فیدراڵ نیە ، واتە دژ بەیەك بونی دوو دەقی یاسایەك .
هاوكات تانەی لە بڕگەكانی یەكەم و دوەم و سێیەم لە مادەی ١٣ ی یاساكە داوە كە گوایا ئەو بابەتانە ھەمواری یاساكانی وەزیفەی گشتی و خانەنشینی گرتوە نابێ لە یاسای بودجەدا ئەوە بكرێ ، ئەمەش ڕەت دەكرێتەوە چونكە ئیشی دادگای فیدراڵ نیە
سەبارەت بەوەی تانەی لە بڕگەی ٤ لە مادەی ١٣ لە یاساكەداوە كەوا مخسەسات و دەرماڵەی بەردەستی سێ سەرۆكایەتی و وەزیرەكان و پارێزگارەكانی وەستاندوە ، ئەمەش ڕەت دەبێتەوە چونكە ئیشی دادگای فیدراڵ نیە