ژمارەی بنكە و سەربازانی ئەمریكا لە سوریا
2018-04-05 07:14:11
ئەمریكا ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە سوریا درێژكردەوە، فەرەنسا بڕیاریداوە هێز رەوانەی سوریا بكات، بەریتانیا لە هەوڵدایە بچێتە ناو بارودۆخەكەوە، لەبەرامبەریشدا هەریەك لە روسیا و توركیا و ئێران بارودۆخی سوریا تاوتوێدەكەن، هەرلایەنەو لەهەوڵی پچِرانی پشكی خۆیەتی لە سوریا.
ئەوەی زیاتر بوەتە جێگەی گفتوگۆی میدیا و سیاسییەكان بونی هێزەكانی ئەمریكایە لە سوریا، كە زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەمریكا ( 2000 ) سەرباز و 10 بنكەی سەربازی و 2 بنكەی ئاسمانی لە سوریا هەیە بەسەر ناوچەكاندا دابەشبوون بەم شێوەیە:.
1- بنكەی سەربازی رمێلان كە دەكەوێتە فرۆكەكانی رمێلانی رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ كە لە مانگی 10ی 2015 وەك یەكەم بنكەی سەربازی ئەمریكا لە سوریا دانرا ، كە تیایدا فڕۆكەخانەی سەربازی و سەربازو شارەزایانی ئەمریكی لێیە.
2- بنكەی خەراب عیشق كە دەكەوێتە باشوری كۆبانی و رۆژئاوای عەین عیسا كە 300 سەربازو شارەزای سەربازی تێدا جێگیرە .
3- بنكەی سەربازی عەین عیسا كە بە گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمریكی دادەنرێت لەرووی روبەرەوە كە دەكەوێتە باكوری سوریا و كە زیاتر لە 100 سەربازی ئەمریكی لێیە.
4- بنكەی سەربازی كۆبانی كە زیاتر لە 300 سەربازی ئەمریكی لێیە كە پێكهاتوون لە ژمارەیەك شارەزای سەربازی كە سەرپەرشتی پرۆسەی سەربازی هاوپەیمانان دەكەن دژ بە داعش، كە روبەری بنكەكە 35 هێكتار زەویە.
5- بنكەی سەربازی بێدەر كە دەكەوێتە 30 كم باكوری رۆژئاوای پارێزگای حەسەكە لە قامیشلۆ لە سنوری توركیا كە سەربازگەیەكە بۆ راهێنانی پۆلیس و بەرگری مەدەنی بۆ هاوكاریكردنی هێزە كوردیەكان لەو ناوچانە.
6- بنكەی سەربازی گردە سپی لە سنوری توركیایە كە زیاتر لە 200 سەربازی ئەمریكی لێیە كە لەوێ ئاڵای ئەمریكا لەسەر زۆرێك لە بینا حكومیەكانی ئەو ناوچەیە هەڵكراوە.
7- بنكەی سەربازی تەبقە كە لە فرۆكەخانەی سەربازی تەبقەیە و لە ریفی رۆژئاوای رەقە.
8- بنكەی سەربازی روباریا كە دەكەوێتە شارۆچكەی مالكیەی باكوری رۆژهەڵاتی حەسەكە لە نزیك سنوری توركیا عێراق، كە فرۆكەخانەیەكی كشتوكاڵیە و ئەمریكیەكان كردویانەتە فرۆكەخانەی سەربازی بۆ چاودێری و سەرپەرشتیكردنی سەربازەكانی و پێشكەشكردنی هاوكاری لۆجستی بە هێزە كوردیەكانی ئەو ناوچەیە
9- بنكەی سەربازی تەنەف لە سنوری سوریا عێراق كە لەوێ سەربازانی ئەمریكی و بەریتانی و نەرویجی لەوێدا جێگیرن لە چوارچێوەی هێزی هاوپەیمانان.
10- بنكەی سەربازی خربەت زەقف كە دەكەوێتە سنوری سوریا عێراقەوە و ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی لێیە.
ئەمە سەرەرای چەندین بنكە و هێزی سەربازی ئەمریكا لە مەنبج.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ داعش لە مانگی ئابی 2014 پێكهات كە لە 68 وڵات پێكهاتووە.
سەرچاوە /