سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا داوادەكات دەمیرتاش ئازادبكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی دووەم 2018

دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا داوادەكات دەمیرتاش ئازادبكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری ئازادكردنی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" دەركرد و رایگەیاند توركیا مافی دەمیرتاشی پێشێلكردووە.
دەمیرتاش ماوەی دوو ساڵە لە زیندانی ئەدرنەی توركیا دەستبەسەرە و پارێزەرەكانی دۆسیەكەیان بردە دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا و ئەمڕۆ سێشەممە ئەو دادگایە بڕیاری خۆی لەسەر دۆسیەكە راگەیاند و داوای ئازادكردنی كرد. 
بە گوێرەی بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا, توركیا سزادراوە بە پێدانی ١٠ هەزار یۆرۆ وەك قەرەبوو بە سەلاحەدین دەمیرتاش و ١٥ هەزار یۆرۆش بۆ مەسرەفەكانی دادوەری بۆ دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا.
دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا، ساڵی 1959 بە گوێرەی رێككەوتنی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ دامەزرێنراوە و بارەگاكەی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسایە و بایەخ دەدات بەو سكاڵایانەی كە دەربارەی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ  لەسەر دەوڵەتە ئەندامەكانی تۆماردەكرێن.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 4 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
پێش 20 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە