سەدر بۆ عامری: هاوپەیمانیم لەگەڵ تۆدا كردووە نەك گەندەڵكاران
2018-11-19 14:03:15
( درەو میدیا):
موقتەدا سەدر چەند ئەندامێكی هاوپەیمانی " فەتح" و سوننەكانی هاوپەیمانی " بونیادنان" بە كڕینی وەزارەت تۆمەتباردەكات و پەیامێكیش ئاراستەی هادی عامری دەكات.
سەدر لە نوێترین تویتیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاراستەی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی " فەتح"ی كردووە دەڵێت:" گرێبەستی زەبەلاح لە ئارادایە لە نێوان هەندێك ئەندانی فەتح و چەند ئەندامێكی سوننەی هاوپەیمانی بونیاتنان بۆ كڕینی وەزارەت بە پارەی قەبە و بە پشتیوانیی دەرەكی كە وێنەی نییە".
هەروەها سەدر لە پەیامەكەیدا لۆمەی هادی عامری دەكات و دەڵێت:" برای بەڕێو رێككەوتین لەسەرئەوەی كە عێراق بە رێگایەكی دروست و شێوازێكی نوێی بەڕێوەببرێت كە سەربەخۆیی و سەروەریی بپارێزێت و بەڵێنماندا كە لە خۆشەویستیمان بۆ عێراق و گەلەكەی بەیەكەوە بەردەوامبین".
سەدر لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا هۆشداری دەداتە عامری دەڵێت : " یان وەك ئەوەی لەسەری رێككەوتین بەیەكەوە دەڕۆین یان هەر كەسەو دەستكەتی خۆی بەرێت بەهەر شێوازێت بێت لە ژێر چاودێری گەلدا، یان هەوڵدەدەیت كاری ئەوانە چاك بكەیت كە لەژێر سایەی تۆدان هەروەك بەڵێنت دابووو كە سازش نەكەیت لەسەر حسابی هاوڵاتی".
لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەدر ئەوەش بە بیر هادی عامری دەهێنێتەوە كە بڕیاریانداوە عێراق گەورەترین كوتلە بێت و دەڵێت:" من لەگەڵ تۆدا هاوپەیمانێتیم كردوووە نەك لەگەڵ گەندەڵكاران و میلیشیاچییەكان و باوەڕم وایە كە لەسەر پەیمانەكەمان بمێنێتەوە كە مقاومە و حەشد یەك دەست بن لە پێناوی پاراستنی گەلی عێراق ئەوەی كە ماوەتەوە لە عێراق.
دوای ئەو پەیامەی سەدر هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح وەڵامی سەدری دایەوە و داوای لێكرد زانیاری تەواوی پێبدات بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ پرسی كڕینی وەزارەت بكات و دووپاتیشیدەكاتەوە كە لەسەر ئەو پەیمانەی داوێتی بەردەوام بێت:
دەقی وەڵامەكەی عامری بۆ سەدر:
بۆ برای بەڕێز سەماحەتی موقتەدا سەدر:
لە رێگەی دەزگاكانی راگەیاندنەوە پەیامەكەتانم پێگەیشت، پەرۆشی و بایەختان بەرزدەنرخێنم و لە هەمان كاتیشدا هیوادارم لە بەڕێزتان زانیاری تەواوەتی لایخۆتمان بۆ بنێریت بۆ ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی بەوپەڕی جدێتییەوە بەدواداچوونی بۆ بكەین، تەئكیدی دەكەمەوە بۆتان كە ئەو كەسەی خوێنی خۆیی و منداڵەكان و براكانی و هاوڕێبازەكانی خستبێتە پێناوی نیشتمان، بەهیچ جۆرێک موجامەلەی كەس ناكات لەسەر حسابی نیشتمان، یان خوانەخواستە بێدەنگ نابێت بەرامبەر گەندەڵی دژ بە نیشتمان، ئێمە لەسەر پەیمانەكەین كە داومانە بەوەی عێراق گەورەترین خەممان بێت و خزمەتی عێراقییەكانیش ئامانجمانە دوور لە بەشبەشێنەی و تایەفەگەریی.
و السلام علیكم و رحمە الله و بركاتە
براتان: هادی عامری