سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نێوەندگیرییەكی بەهادین نوری شكستیهێنا

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی دووەم 2018

نێوەندگیرییەكی بەهادین نوری شكستیهێنا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
بەهادین نوری سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی كوردستان هەوڵێكی خۆی بۆ ئاشتەوایكردن لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان‌و جوڵانەوەی نەوەی ئاشكراكرد.
بەپێی رونكردنەوەیەك كە لەسەر ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، لەماوەی رابردوودا بەهادین نوری هەوڵێكی خستوەتەگەڕ بەمەبەستی كۆتایهێنان بە ئاڵۆزی پەیوەندییەكانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان‌و جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەڵام هەوڵەكەی شكستیهێناوە.
بەهادین نوری یەكێكە لەو كەسایەتییە سیاسییانەی هەرێمی كوردستان كە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا رۆڵی هەبووە لە كۆتایهێنان بە شەڕی ناوخۆ‌و لێكنزیككردنەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.


دەقی رونكردنەوەكەی بەهادین نوری: 

ڕونكردنەوەیەك لە بەهادین نورییەوە 
ویستم هەوڵێ بدەم بۆ ئاشتبوونەوەو تەبایی لەنێوان جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌و بزوتنەوەی گۆڕان وەك دوو هێزی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم. بۆ ئەم مەبەستە پێوەندیم كرد لەگەڵ سەرۆكی نەوەی نوێ‌و داوامكرد لەگەڵ گۆڕان كۆببنەوەو ئاشتببنەوە. وەڵامی كاك شاسوار ئەوەبوو كە نەوەی نوێ ئامادەیە بۆ ئاشتبوونەوەو هاوكاری وەكو ئۆپۆزسیۆن. پاش ئەوە تەلەفۆنم كرد بۆ سەركردایەتی گۆڕان‌و هەمان بیرۆكەم خستەبەردەمیان، وەڵامیان ئەوە بوو كە پرسەكە لەناو خۆیاندا تاوتوێ دەكەن‌و دواتر وەڵامم ئەدەنەوە. پاش ئەمە بە ٢ – ٣ رۆژ ڕێكخەری گشتی گۆڕانم بینی‌و هەمان بیرۆكەم باسكرد. ئەویش هەمان وەڵامی دامەوە.
بەڵام بەدا‌خەوە زێتر لەمانگ‌و نیوێك تێپەڕی‌و برادەرانی گۆڕان هیچ وەڵامێكیان نەدامەوە. من ئەم وەڵامنەدانەوەیەم بەڕەفزی ئاشبوونەوەیان لەگەڵ نەوەی نوێ دانا.

بەهادین نوری
سلێمانی ١٧١١٢٠١٨

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا