Draw Media

پارتی: "سەرۆكایەتییەكان ‌و نەوت" لە دەرەوەی دانوستانە

پارتی: "سەرۆكایەتییەكان ‌و نەوت" لە دەرەوەی دانوستانە

2018-11-17 12:31:12


( درەو میدیا):
پارتی سەرۆكی حكومەت‌و پەرلەمان‌و سامانە سروشتییەكان دەخاتە دەرەوەی دانوستان‌و، لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی تر،  گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكات.
سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە (درەو میدیا)ی ڕاگەیاند: حزبەكەی وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و، سەركەوتنی بە جیاوازییەكی گەورە بەسەر لایەنەكانی تردا، پۆستی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان‌و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی بۆ خۆی داناوەو، لە دوای ئەوەوە دانوستان لەگەڵ لایەنەكان  سەبارەت بە دابەشكردنی پۆستەكانی تری حكومەت دەكات.
ئەو سەرچاوەیەی پارتی كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتیشی: دەبێت گۆڕانی هاوكێشەی سیاسی  لە حكومەتدا بەتەواوەتی ڕەنگبداتەوەو، هەردوو سەرۆكایەتییەكە لەدەستی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بێت، جێگرەكانیشی لەڕێی دانوستانەوە دەدرێن بەلایەنەكانی تر.
سەبارەت بە وەزارەتەكانی تریش، سەرچاوەكە جەختیكردوزو، وەزارەتی ناوخۆ لای پارتی دەمێنێتەوەو، ئەگەری بەهێزیش ئەوەیە پۆستی وەزیری پێشمەرگە لە كابینەی داهاتوو بدرێت بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
ئەمڕۆ شەممە دانوستانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی ڕەسمی دەستیپێكردو وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆِانی كرد لە سلێمانی.    

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand