بەپێی خاڵ پشكی هەر لایەنێك لە دەسەڵات چەندە ؟
2018-11-14 12:47:16
ئامادەكردنی : عومەری حاجی عنایەت
پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتو چۆنیەتی دابەشكردنی كێكی دەسەڵات بەپێی خاڵ، شێوازێكە كە بەمدواییە لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت لە عێراق پەنای بۆ برا، لەم شێوازەدا هەر پۆستێكی باڵا بەهاكەی بە خاڵ دیاری دەكرێتو بەراورد دەكرێت بە ژمارەی كورسی هەرلایەنێك لەناو پەرلەمان.
عومەری حاجی عنایەت ئەندازیار و پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان لەم شیكارییەدا كە تایبەت بۆ ( درەو میدیا)ی ئامادەكردووە شێوازی پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی سیستمی (خاڵ) روندەكاتەوە.
ئەم نوسینە بەلای چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكاندا ناچێت، تەنها مامەڵە لەگەڵ ئەو دەرئەنجامانەدا دەكات كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنو راپرسییەوە بڵاوكراوەتەوە.
بەپشتبەستن بە ژمارەی پۆستە باڵاكان لە هەرێمی كوردستان، بەپێی گرنگی هەر یەكێك لەو پۆستانە، بەشێوەی خاڵ نرخێكی خەمڵێنراو دادەنێینو بەراوردی دەكەین لەگەڵ ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان كە (111) كورسییە.
پۆستە باڵاكان بەپێی خاڵ
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران (لەگەڵ بەشێك لە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم: 20 خاڵ
• جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران: 6 خاڵ
• سەرۆكی پەرلەمان: 12 خاڵ
• جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان: 6 خاڵ
• جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان: 5 خاڵ
• وەزیری دارایی: 4 خاڵ
• وەزیری ناوخۆ: 4 خاڵ
• وەزیری پێشمەرگە: 4 خاڵ
• وەزیری سامانە سروشتییەكان: 4 خاڵ
• وەزیری پلاندانان: 2 خاڵ
• وەزیری گواستنەوەو گەیاندن: 2 خاڵ
• وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی: 2 خاڵ
• وەزیری پەروەردە: 2 خاڵ
• وەزیری داد: 2 خاڵ
• وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی: 2 خاڵ
• وەزیری شارەوانیو گەشتوگوزار: 2 خاڵ
• وەزیری شەهیدانو ئەنفالكراوەكان: 2 خاڵ
• وەزیری ئەشغالو ئاوەدانكردنەوە: 2 خاڵ
• وەزیری كارەبا: 2 خاڵ
• وەزیری تەندروستی: 2 خاڵ
• وەزیری پیشەسازیو بازرگانی: 2 خاڵ
• وەزیری ئەوقافو كاروباری ئایینی: 2 خاڵ
• وەزیری كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو: 2 خاڵ
• وەزیری رۆشنبیریو لاوان: 2 خاڵ
• سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران: 2 خاڵ
• دەستەی وەبەرهێنان: 2 خاڵ
• وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە: 1 خاڵ
• فەرمانگەی پەیوەندیۆەكانی دەرەوە: 1 خاڵ
• وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان: 1 خاڵ
• فەرمانگەی میدیاو زانیاری: 1 خاڵ
• فەرمانگەی هەماهەنگیو بەدواداچوون: 1 خاڵ
• فەرمانگەی كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم: 1 خاڵ
• دەزگای كاروباری مین: 1 خاڵ
• ئەنجومەنی باڵای خانمان: 1 خاڵ
• دەستەی گەشتوگوزار: 1 خاڵ
• ئەنجومەنی ئاسایشو پاراستنی هەرێم: 3 خاڵ
بەوپێیەی پۆستی سەرۆكی هەرێم ئێستا هەڵپەسێردراوەو زۆرینەی دەسەڵاتەكانی دراوە بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانو بەشێكی دەسەڵاتەكانی دراوە بە سەرۆكی پەرلەمانو بەشێكی تری دراوە بە سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری، نرخی كورسیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران (20) خاڵی وەرگرتوەو كورسی سەرۆكی پەرلەمان (12) خاڵی وەرگرتووە، بەشێك لە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم لای سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەرییە، بەوپێیە دەسەڵاتی دادوەری دەبێت بێلایەن بێتو نایەتە ناو ئەم هاوكێشەیەوە.
گریمانەی پێكهێنانی حكومەت
لەحاڵێكدا (پارتی دیموكراتی كوردستانو یەكێتی نیشتمانی كوردستانو بزوتنەوەی گۆڕانو پێكهاتەكان كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنن، كە تائێستا ئەمە بۆچونێكی پێشبینیكراوە، ئەگەر نرخی یەك كورسی پەرلەمان بە (1) خاڵ دیاری بكەین، ئەوا هێزی لایەنەكان بەپێی خاڵەكانیان بەمشێوەیە دەبێت:
• پارتی: 45 كورسی
• یەكێتی: 21 كورسی
• گۆڕان: 12 كورسی
• پێكهاتەكان: 11 كورسی
كۆی گشتی ئەم پێكهاتەیە دەبێت بە (89 كورسی)، واتە (89 خاڵ)، (22) خاڵی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەمێنێتەوە، بەپێی سەنگی كورسییەكانیانو بەشێوەی رێژەیی دابەش دەبێت بەسەر پارتیو یەكێتیو گۆڕاندا وەك سێ براوەی یەكەمو دووەمو سێیەمی هەڵبژاردنەكانی 30 ئەیلولی 2018 بەمشێوەیە:
• پارتی: 12 خاڵ
• یەكێتی: 6 خاڵ
• گۆڕان: 4 خاڵ
پاش دابەشكردنی خاڵەكانی ئەو لایەنانەی كە دەبن بە ئۆپۆزسیۆن، خاڵەكانی ئەو لایەنانەی كە دەسەڵات پێكدەهێنن بەمشێوەیەی لێدێت:
• پارتی: 57 خاڵ
• یەكێتی: 27 خاڵ
• گۆڕان: 16 خاڵ
• پێكهاتەكان: 11 خاڵ
كۆی گشتی خاڵەكان دەبێت بە (111) خاڵو لەم حاڵەتەدا پارتی ئەم پۆستانە دەبات:
پشكی پارتی
• سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران (بە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمەوە): 20خاڵ
• جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان: 6 خاڵ
• وەزیری سامانە سروشتییەكان: 4 خاڵ
• وەزیری پێشمەرگە: 4 خاڵ
• وەزیری پلاندانان: 2خاڵ
• وەزیری ئەشغالو ئاوەدانكردنەوە: 2 خاڵ
• وەزیری كارەبا: 2 خاڵ
• وەزیری كشتوكاڵ: 2 خاڵ
• وەزیری خوێندنی باڵا: 2 خاڵ
• وەزیری تەندروستی: 2 خاڵ
• وەزارەتی ئەوقاف: 2 خاڵ
• وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە: 1 خاڵ
• وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان: 1خاڵ
• دەستەی گەشتوگوزار: 1خاڵ
• فەرمانگەی كاروباری مین: 1 خاڵ
• فەرمانگەی كاروباری ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم: 1خاڵ
• فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە: 1 خاڵ
• راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: 3خاڵ
كۆی ئەو پۆستانە كە پارتی دەیبات بەخاڵ دەكاتە (57) خاڵ.
پشكی یەكێتی
• سەرۆكی پەرلەمان: 10 خاڵ
• جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران: 6خاڵ
• وەزیری ناوخۆ: 4خاڵ
• وەزیری گواستنەوەو گەیاندن: 2 خاڵ
• سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران: 2خاڵ
• فەرمانگەی كاروباری ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم: 1خاڵ
• وەزیری رۆشنبیریو لاوان: 2خاڵ
كۆی ئەو پۆستانەی كە یەكێتی دەیبات بە خاڵ دەكاتە (27) خاڵ.
پشكی بزوتنەوەی گۆڕان
• جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان: 5 خاڵ
• وەزیری دارایی: 3 خاڵ
• وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی: 2 خاڵ
• وەزیری شارەوانیو گەشتوگوزار: 2 خاڵ
• وەزیری شەهیدانو ئەنفالكراوان: 2 خاڵ
• وەزارەتی پەروەردە: 2 خاڵ
كۆی گشتی ئەو پۆستانەی كە بزوتنەوەی گۆڕان دەیبات بە خاڵ دەكاتە (16) خاڵ.
پشكی پێكهاتەكان
پێكهاتەكانی كلدنی، سریانی، ئاشوری كە بە سیتمی كۆتا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، كۆی گشتی خاڵەكانیان (5) خاڵە:
• وەزیری پیشەسازیو بازرگانی: 2 خاڵ
• فەرمانگەی میدیاو زانیاری: 1خاڵ
پێكهاتەی توركمان (5) خاڵ- كۆتا:
• وەزیری داد: 2 خاڵ
• ئەنجومەنی باڵای خانمان: 1 خاڵ
پێكهاتەی ئەرمەن (1) خاڵ- كۆتا:
• فەرمانگەی بەدواداچوونو پەیوەندیەكانی ئەنجومەنی وەزیران: 1 خاڵ
تێبینی یەكەم:
لەبەرئەوەی خاڵی بەدەستهاتووی پێكهاتەكان لە پەرلەمان بەهۆی سیستمی كۆتا هاتووە، لە حكومەتیشدا لە سەنگی خۆیان زیاتریان پێدراوە، ئەكرێت بەهۆی رێككەوتنی پێشوەختەوە، هەردوو پۆستی (سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان- 2 خاڵ)و (وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن- 2 خاڵ) بدرێتە یەكێتیو گۆڕان بەدەر لە شایستەی خۆیان، بەپێی ئەم سیستمەی لیرەدا هاتووە.
تێبینی دووەم:
دانانی نرخی پۆستە وزاریو دەستەو فەرمانگەكان زادەی بیری خۆمە، ئەكرێت بەپێی بۆچونی كەسێكی دیكە یان رێككەوتنی پێشوەخت ئەم خەمڵاندنە بگۆڕدرێت، بەڵام ئەكرێت سود لەم سیستمە وەربگیرێتو بەرچاوڕونی زیاتر بداتە لایەنەكانو بكرێتە بنەما بۆ پیكهینانی حكومەت.