Draw Media

بەرهەم ساڵح سبەی بەشێك لە ئەرشیڤی كوەیت دەگەڕێنێتەوە

بەرهەم ساڵح سبەی بەشێك لە ئەرشیڤی كوەیت دەگەڕێنێتەوە

2018-11-10 19:50:06


( درەو میدیا):
سبەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە یەكەمین سەردانیدا بۆ دەرەوەی وڵات دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆمار، بەسەردانێكی رەسمی یەك رۆژە  دەگاتە كوەیت و پاشان دەچێتە ئیمارات.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار كە قسەی بۆ كەناڵی " ناس" ی عێراقی كردووە بەرهەم ساڵح لە سەردانەكەیدا بۆ كوەیت وەك نیازپاكییەك بەشێك لە ئەرشیڤ و كەلوپەل بۆ كوەیت دەگەڕێنێتەوە كە لەكاتی داگیركردنی كوەیتدا لەلایەن رژێمەكەی سەددام حسێنەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند سەرۆك كۆماری عێراق لە سەردانەكەیدا لەگەڵ ئەمیری كوەیت و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە و پاشان ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵێت و  سەردانی ئیمارات دەكات.
رونیشیكردەوە هاوكات لەگەڵ گەیشتنی فڕۆكەكەی بەرهەم ساڵح بە كوەیت فڕۆكەیەكی گواستنەوەی سەربازیش دەكاتە كوەیت كە بەشێك لە ئەرشیڤی كوەیتی هەڵگرتووە.
و ئاماژەی بەوەشدا سەرۆك كۆماری عێراق  وەك دەستپێشخەرییەكی نیازپاكی ئەرشیڤەكە و كەلوپەلەكان رادەستی كوەیت دەكاتەوە پێش گفتوگۆكردن لەسەر سزا ئابورییەكانی سەر عێراق و بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand