وردەكاری تەواوی كەرتە سزادراوەكانی ئێران
2018-11-06 12:04:50
ڕاپۆرت: ئارام مەحمود
(درەو میدیا) لەم راپۆرتەدا وردەكاری ئەو كەرتانەی ئێران بڵاودەكاتەوە كە سزاكانی ئەمدواییەی ئەمریكا دەیانگرێتەوەو مامەڵەكردن لەگەڵیاندا سزا هاوشێوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
یەكەم: كەرتی بانكەكان
لە هەر دوو بواری (بانكیو داریی)دا، سزاكان ئەو بانكە ئێرانیانەی بەدیاریكراوی كردوەتە ئامانج كە خاوەندارێتی یان لەلایەن ئەو كەسانەوە بەڕێوەدەبرێن كە پشتیوانی حكومەتی (تاران)یان كردووە لەم بوارانەدا وەكو ئەوەی ئەمریكییەكان دەڵێن.
• تیرۆری نێودەوڵەتی
• بڵاوبونەوەی چەكی كۆكوژ
• ئامرازەكانی پەیوەندیكردن
• پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.
زیاتر لە (70) دامەزراوەی داراییو كۆمپانیا بیانیو ناوخۆییەكانی پەیوەست بە ئێران خراونەتە لیستی كەسایەتییە قەدەغەكراوەكان.
"بانكی میللی"و لقەكانی
ئەم گروپە لە سزاكان، هەریەك لە بانكەكانی (بانكی میللی)و (ئاریان بانك)و 12 لقی تر دەگرێتەوە كە خاوەندارێتییەكەیان بۆ (بانكی میللی) دەگەڕێتەوە یان لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەودایە، كە ئەوانیش: (بانكی كار گوشای)، (بانكی ملی بی. ئێل. سی)، (گروپی میللی وەبەرهێنان)، (كۆمپانیا میللی وەبەرهێنان)، (كۆمپانیای نیشتمانی بۆ پیشەسازیو كانزاكان)، (كۆمپانیای بیشەهر بۆ پێشخستنی پیشەسازی)، (كۆمپانیای پێشخستنو دروستكردنو وەبەرهێنانی چیمەنتۆ)، (كۆمپانیای میللی نێودەوڵەتی بۆ بونیاتنانو پیشەسازی)، (بی، ئێم، ئای، ئای، سی نێودەوڵەتی بۆ بازرگانی گشتی)، (كۆمپانیای چیمەنتۆی شومال)، (سابز كارافارارینان خەلیج)، (بانكی میر بۆ كار)، (بانكی موستەقبەل)، (گەشەپێدانی هەناردەكردن).
(بانكی موستەقبەل) كارو بەرژوەندییەكانی قەدەغەكراوە بەهۆی ئەوەی (بانكی مللی)و (بانكی هەناردەكردن) كە سزادراون، خاوەنی زیاتر لە 50% پشكەكانی ئەو بانكەن.
هەروەها سزاكانی ئەمریكا (بانكی گەشەپێدانی هەناردەكردنی ئێران)ی، گرتوەتەوە بەهۆی تۆمەتباركردنی بەپشتیوانیو هاوكاریكردنی داراییو تەكنەلۆژی بۆ خزمەتگوزرای دارایی بە (بانكی میر بۆ كار)، سێ لقی تریشی سزادراون كە ئەوانیش بریتین لە بانكەكانی (ئای.دی.بی، ئای ئێكسچاینج)، (ئای.دی.بی، ئای ئێكسچاینج بوركریدج)، (بانكۆ ئینتەرناسیونال دودیسار وللو).
سزادانی بانكەكانی (ئێرانی-فەنزوێلی، غافامین، سپاە)
وێڕایی سزادانی ئەو بانكانە، سزاكانی ئەمریكا (بانكی نیشتمانی ئێرانی-ڤەنزوێلی) كردوەتە ئامانج بەهۆی پێشكەشكردنی خزمەتگوزرای بە (بانكی گەشەپێدانی هەناردەكردنی ئێرانی)، هاوكات (بانكی غافامین)ی كردوەتە ئامانج بەهۆی پشتیوانی لە (ئێل.ئی،ئێف)ی ئێرانی تایبەت بەخزمەتگوزرایو كاڵا، هەروەها (بانكی سپاە) سزادراوە بەهۆی پشتیوانی لە وەزارەتی بەرگریو هێزە چەكدارەكانو (بانكی پیشەسازی و كانزاكان) بەهۆی پشتیوانی لە (بانكی سپاە).
بازنەی سزاكان بانكی (ئی، ئای، ئێچ)ی گرتوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لەژێر كۆنتڕۆڵی (بانكی پیشەسازیو كانزاكان)و پشتیوانی یان هەوڵی پشتیوانی لە (بانكی سپاە)ی داوە.
(پۆست بانك ئێران) بەهۆی پشتیوانی لە (بانكی سپاە) سزادراوە، هەروەها (بانكی تیجارەت) بەهەمان هۆكار سزادراوەو بەهۆی هاوكاریشی بۆ كۆمپانیای (ماهان ئایەر)، سزاكان (تراید كابیتاڵ بانك)یشی گرتوەتەوە كە بارەگاكەی لە (بیلا ڕوسیا)یە، بەهۆی ئەوەی خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ (بانكی تیجارەت).
سزادانی بانكەكانی (ئایندەو دای بانك)
سزاكانی ئەمریكا (ئایندە بانك)ی كردوەتە ئامانج بەهۆی هاوكاریكردنی لە (دەستەی ئێستگەو تەلەفیزۆنی ئێرانی)، هاوكات (دای بانك) سزادراوە بەهۆی هاوكاریكردنی (دامەزراوەی شەهید)، لەگەڵ 14 لقی تر كە خاوەندارێتی دەكات كە ئەوانیش (عەتیە سازان دای، كۆمپانیای بوالی بۆ وەبەرهێنان، ئیدیداری ئێرانی قابزە، كۆمپانیای رویای ئەی روز كیش بۆ وەبەرهێنان، دای بۆ بازرگانی ئەلەكترۆنی، كۆمپانیای توز-ئەی دنیا شەهر شەهر كوهان، كۆمپانیای دماوند بۆ بەرهەمهێنانی وزە، كۆمپانیای ئومیدبوونیان بۆ خزمەتگوزاری دڵنیایی، كۆمپانیای عمران فامسكن ئاباد دای، كۆمپانیای دای ئێرانی بۆ خزمەتگوزرای دراییو وردبینی).
سزاكانی ئەمریكا (بانكی فارسی نێودەوڵەتی)و (بانكی هەناردەكردنی شەرق ئەول)و (كۆمپانیای بانكی میلەت ) گرتوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لەژێر سایەی (بانكی میلەت)دایە.
دووەم: كەرتی گواستنەوە
لەكەرتی گواستنەوەی ئاویدا ئەو كۆمپانیایانەی كراوەتە ئامانج سەربە حكومەتی ئێراننو بریتین لە:
• هێڵەكانی گواستنەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران
• كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران
بەپێی لیستی نوسینگەی سەرپەرشتیاری موڵكو ماڵە بیانییەكان لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، سزاكانی ئەمریكا خەڵكانی پەیوەست بە هێڵەكانی گواستنەوەی حكومەتی گرتوەتەوەو ناوی (122) كەسو كەشتی دیاریكردووە، بەوپێیەی موڵكدارییەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ كۆمپانیای (ئای، ئاڕ، ئای، ئێس، ئێڵ)یان بەرژەوەندی هەیە تێَیدا.
یەكێك لە كۆمپانیاكانی سەر بە كۆمپانیای (ئای، ئاڕ، ئای، ئێس،ئێڵ)، (كۆمپانیای وەلفەجر بۆ گواستنەوەی ئاوی)یە، كە سوپای پاسداران بەشێوەیەكی ڕێكخراو بەكاریدەهێنێت (ئای، ئار، جی، سی) بۆ گواستنەوەی سەرنشینو كاڵاو كۆنتێنەرو فەرمانبەرانی بەندەرەكان كە سوپای پاسداران كۆنتڕۆڵی كردووە بۆ بەندەرە سەرەكییەكانی ناوچەی كەنداو.
هاوكات (كۆمپانیای حافز دەریا بۆ گواستنەوەی ئاویی كە سەربە كۆمپانیای گواستنەوەی دایك (ئای، ئاڕ، ئای، ئێس،ئێڵ)ە، كەلوپەلی (ڕێكخراوی پیشەسازی بەرگری ئێرانی) گواستوەتەوە، كە لە چالاكیو هاوكاری ماددی پێشخستنی پرۆگرامە ئەتۆمیو موشەكییەكانی ئێران بەشداربووە.
لەساڵی 2017، (كۆمپانیای سفیران بایام داریا بۆ گواستنەوە) كە سەر بە (ئای، ئاڕ، ئای، ئێس، ئێڵ)ی دایكە، هەستاوە بەگواستنەوەی زیاتر لە 136 هەزار تۆن لە نەوتی سوك لە ئێرانەوە بۆ سوریا.
(52)كەشتی بەر سزاكانی ئەمریكا كەوتوون بەهۆی بەشدارییان لە (كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێرانی)، هەموو ساڵێك ئەو كەشتیانە دەیان ملیۆن بەرمیل نەوتو ئێران دەگوازنەوە هەروەها گازی سروشتی كە سەرچاوەیەكی سەرەكی داهاتەكانی رژێمی ئێران بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانی، كە بەپێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، ڕێگەگرتن لە گەیشتنی ئەو داهاتە زۆرە بۆ ئێران كارێكی پێویست بووە.
لەنێو ئەو كەشتیانەی كۆمپانیای (ئای، ئاڕ، ئای، ئێس، ئێڵ) كە سزاكان بە ئامانجی گرتوون، (4) كەشتین كە بەمدواییە ناوەكانیان گۆڕاوە، بەڵام هێشتا لەچوارچێوەی موڵكەكانی هەمان كۆمپانیادان.
سێیەم: ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، (ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی)و 23 كۆمپانیاو كەسایەتی پەیوەنداری بۆ سزاكان زیادكردووە، بەوپێیەی یەكێكە لە دەزگاكانی حكومەتی ئێرانو دەسەڵاتی بەكاربردنو ڕێكخستنی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانی هەیە، بەرپرسیارێتی لێكۆڵینەوەو پێشخستنی ئەتۆمیشی لەئەستۆدایە.
وێڕایی ئەوانە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای (مورتەزا ئەحمەدی بەهزاد)ی داوە بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ كردووە نوێنەرایەتی كۆمپانی (پێشڕەو)ی كردووە، لەكاتێكدا ئەو كۆمپانیایە لە لیستی حكومەتی ئەمریكادایە بەوەی بەشدارە لە هەوڵەكانی گەڕانو پێشخستنی پڕۆگرامە ئەتۆمییەكە.
چوارەم: فڕۆكەوانیی مەدەنی
كۆمپانیای فڕۆكەوانی (ئێران ئایەر) كە كۆمپانیایەكی نیشتمانی ئێرانە، یەكێكی ترە لەو كۆمپانیایانەی كە سزاكانی ئەمریكا گرتویەتیەوە، بەهۆی ئەوەی لەلایەن حكومەتی تارانەوە خاوەندارێتی دەكرێت، هاوكات (67) بارهەڵگری لە فەرمانگەكانی كۆمپانیاكەش خراونەتە ناو لیستەكەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕێگەی گرتووە لە سەرجەم مامەڵەیەكی ئەمریكییەكان یان ئەو كەسانەی دانیشتونی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكان بەو مامەڵانەشی بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا تێپەڕدەبنو ئەوكەسانەشی بەشداری لە مامەڵەیەكی دیاریكراو دەكەن لەگەڵ ئەو قەوارەو كەسایەتیانەی سزادراون، خۆیان ڕوبەڕوی سزا دەكەنەوەو هەمان ئەو سزایانەیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
سەرچاوە: ئاژانسەكان