سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

قوباد تاڵەبانی‌و شاسوار عەبدولواحید لە پەرلەمان دەكشێنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تشرینی دووەم 2018

قوباد تاڵەبانی‌و شاسوار عەبدولواحید لە پەرلەمان دەكشێنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
یەكەم كۆبونەوەی خولی پێنجەم پەرلەمانی كوردستان بە سوێندخواردنی كاندیدە سەركەوتووەكان كۆتایی هات، بەڵام هیچ یەكێك لە قوباد تاڵەبانی‌و شاسوار عەبدولواحید بەشداری كۆبونەوەكەیان نەكرد‌و سوێندیان نەخوارد.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەرباری سەركەوتنیان بۆ پەرلەمان، بەڵام دەكشێنەوە‌و نابن بە ئەندامی پەرلەمان.
(درەو میدیا) زانیویەتی، لە لیستی یەكێتی (راهی رەهبەر سەید ئیبراهیم) شوێنەكەی قوباد تاڵەبانی لە پەرلەمانی كوردستان پڕدەكاتەوە، شوێنەكەی شاسوار عەبدولواحیدیش لەلایەن (سیروان بابان)ەوە پڕدەكرێتەوە.
قوباد تاڵەبانی كە لە كابینەی هەشتەمدا جێگری سەرۆك وەزیران بوو، جارێكی تر چاوی لە وەرگرتنی پۆستی حكومی باڵایە، شاسوار عەبدولواحیدیش دەیەوێت وەكو سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بمێنێتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 5 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
پێش 21 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە