خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سوێندی خوارد
2018-11-06 11:13:36
( درەو میدیا):
ئەمڕۆ كاندیدە دەرچووەكانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاساییان خواردو بوون بە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، دانیشتنەكە بە سەرۆكایەتی بەتەمنترین پەرلەمانتار بەرێوەچوو.
بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر پۆستەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانو حكومەت، دانیشتنەكە تەنها تایبەتكرا بە سوێندخواردنی پەرلەمانتارانو كۆبونەوەكە بەكراوەیی هێڵدرایەوە تا ئەوكاتەی رێككەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەكان دەكرێت لەسەر پۆستەكان.
لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا گۆڕانكاری لە ژمارەو پێگەی حزبەكاندا دروستبووە، هەندێك حزب كورسییەكانیان زیادی كردووەو هەندێكی تر كەم، بەشێوەیەكی گشتی ژمارەیەكی كورسییەكانی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو لە (40) كورسییەوە بۆ (24) كورسی كەمیكردووە، واتا (16) كورسی كەمیكردووەو ژمارەی كورسییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانو یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش لە (56) كورسییەوە بۆ (66) كورسی زیادیكردووە، واتا ئەو دوو لایەنە لە پەرلەمانی نوێدا (10) كورسی زیادیكردووە.
بەپێی ئەنجامی كۆتای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو راپرسی، ژمارەی دەنگو كورسی لایەنەكان لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا بەمشێوەیەیە:
دەنگ و كورسی لایەنەكان
پارتی دیموكراتی كوردستان: 686،070 دەنگ- 45 كورسی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 319،912 دەنگ- 21 كورسی
بزووتنەوەی گــۆڕان: 186،903 دەنگ- 12 كورسی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 127،115 دەنگ- 8 كورسی
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان: 109،494 دەنگ- 7 كورسی
هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح: 79،434 دەنگ - 5 كورسی
هاوپەیمانی سەردەم: 15،581 دەنگ - 1 كورسی
لیستی ئازادی: 8،063 دەنگ - 1 كورسی
كورسی پێكهاتەكان:
- هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی: 3 كورسی
- گەشەپێدانی توركمانی: 2 كورسی
- چاكسازی توركمانی: 1 كورسی
- لیستی میللەت: 1 كورسی
- بەرەی توركمانی: 1 كورسی
- لیستی رافیدەین: 1 كورسی
- ئەنجوومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری، 1 كورسی
- قەوارەی تاكی ئەرمەن: 1 كورسی
دەنگی بەشێك لە سەرۆكی لیستەكان بەمشێوەیەیە:
* قوباد تاڵەبانی، یەكێتی: 182 هەزار و 551 دەنگ
* شاسوار عەبدولواحید، نەوەی نوێ: 106 هەزار و 289 دەنگ
* عەلی حەمە ساڵح، گۆڕان: 91 هەزار و 934 دەنگ
هێمن هەورامی، پارتی: 47 هەزار و 436 دەنگ
* سۆران عومەر، كۆمەڵی ئیسلامی: 42 هەزار و 459 دەنگ
* شێركۆ جەودەت، بەرەو ئیسڵاح: 11 هەزار و 70 دەنگ
ناوی كاندیدە دەرچووەكانی پارتی
1. هێمن هەورامی: 47،436
2. هێڤیدار ئەحمەد: 32،322
3. جەلال پەرێشان: 30،444
4. سەروان محەممەد هەركی: 24،286
5. پێشەوا هەورامانی: 24،125
6. بەهجەت عەلی سپینداری: 23،636
7. سەباح مەحموود زێباری: 16،272
8. شەعبان عەلی شەعبان: 15،347
9. رزگار عیسا سوار: 13،940
10. رێڤینگ محەممەد هرووری: 13،312
11. حیكمەت محەممەد ئەبو زێد: 12،972
12. ئومێد خۆشناو: 12،536
13. شوان كەریم: 11،942
14. عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی: 11،930
15. بژار خالید عەبدوڵڵا: 11،366
16. رێبوار بابكەیی: 10،352
17. وەیسی سەعید: 10،309
18. موحسین حوسێن، 9،342
19. د. ڤالا فەرید: 8،548
20. سەفین ئاغا گەردی: 8،467
21. مەم ئەسكەندەر مەم ئەسكەندەر: 8،435
22. ئەرشەد حوسێن لۆلانی: 8،426
23. زانا مەلا خالید: 7،962
24. ئیحسان محەممەد: 7،707
25. بەهمەن عەبدوڵڵا: 7،552
26. بەختیار شوكری سلێمان: 7،548
27. جیهاد حەسەن: 7،544
28. سەعید مستەفا: 7،441
29. خەدیجە عومەر: 6،882
30. ئیدریس ئیسماعیل: 6،860
31. نزار مەلا عەبدولغەفار: 6،731
32. چیا حەمید: 6،702
33. تاهر محەممەد: 6،666
34. هەدیە موراد: 6،273
35. جوان یونس: 5،990
36. لیز فەلەكەدین كاكەیی: 5،978
37. رۆژان ئیبراهیم: 5،947
38. لەیلا عەبدولجەبار: 5،873،
39. نەجات شەعبان: 4،560
40. سەوسەن محەممەد: 4،555
41. گوڵیزار رەشید: 4،532
42. گەلاوێژ عوبێد عوسمان: 4،489
43. ژیان تاهر ئەحمەد: 4،078
44. حەسیبە سەعید: 3،962
45. گولستان باقی: 3،551
ناوی كاندیدە دەرچووەكانی یەكێتی
1. قوباد تاڵەبانی، 182،551
2. بێگەر تاڵەبانی، 8،097
3. رێواس فایەق ، 5،982
4. شنۆ ئەشقی 5،534
5. رۆژان محەممەد 5،296
6. جەمال حەوێز 3،900
7. زیاد جەبار 3،783
8. عوسمان كەریم 3،765
9. سەركۆ ئازاد 3،560
10. هەژان حەسەن 3،358
11. عەباس فەتاح 3،079
12. فەیسەڵ عەباس 2،909
13. لوقمان حەمەد 2،721
14. هێرش حەسەن 2،695
15. هاوڕێ بەنا 2،602
16. شەمۆل میرە 2،558
17. بالامبۆ محەممەد 2،476
18. كاروان عەبدولڕەحمان 2،434
19. زیكرا ئەحمەد 2،277
20. عەبدولناسر ئەحمەد 2،216
21. سەلمە فاتح 1،719
ناوی كاندیدە دەرچووەكانی گۆڕان
1. عەلی حەمە ساڵح، 91،934
2. شیرین ئەمین، 13،919
3. گۆران عومەر 7،675
4. ئامینە محەممەد 3،378
5. یاسین خزر 3،205
6. رزگار محەممەد 3،157
7. ئاشنا عەبدوڵڵا 3،121
8. جەلال محەمەد 2،803
9. شاخەوان رەئووف 2،782
10. دابان محەممەد 2،283
11. بەڵێن ئیسماعیل 1،268
12. گولیستان سەعید 825
ناوی كاندیدە دەرچووەكانی نەوەی نوێ
1. شاسوار عەبدولواحید، 106،289
2. كازم فارووق، 2،207
3. كاوە عەبدولقادر 1،694
4. دیاری ئەنوەر 1،393
5. سیپان سالم 1،355
6. مەم بورهان 1،147
7. موژدە محەممەد 1،080
8. شادی نەوزاد 561
ناوی كاندیدە دەرچووەكانی كۆمەڵ
1. سۆران عومەر، 42،459
2. عەبدولستار مەجید، 19،143
3. عوسمان كانی كوردەیی 10،862
4. هەورامان گەچێنەیی 4،179
5. موسلیم عەبدوڵڵا 4،072
6. بەدریە سیوەیلی 1325
7. شوكریە سمایل 955
ناوی كاندیدە دەرچووەكانی بەرەو ئیسڵاح
1. د. شێركۆ جەودەت: 11،070 دەنگ
2. ئیسماعیل سگێری: 9،983 دەنگ
3. ئەبوبەكر هەڵەدنی: 6،292 دەنگ
4. سەرچنار ئەحمەد: 2،084 دەنگ
5. هەلەز ئەحمەد: 1،230 دەنگ
ناوی كاندیدی دەرچووی لیستی سەردەم
1. عەبدوڵڵا مەحموود، 7،774
ناوی كاندیدی دەرچووی لیستی ئازادی (شیوعی)
1. محێدین حەسەن، 1،222
كۆتاكان
هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی: 3 كورسی
رومیو حوزیران 3،252
جەنان جەبار 1599
روبینە ئویلمك 815
- گەشەپێدانی توركمانی: 2 كورسی
محەممەد سەعدەدین 2،187
سارە دڵشاد، 194
- چاكسازی توركمانی: 1 كورسی
مونا نەبی، 2،236
- لیستی میللەت: 1 كورسی
ئازاد ئەكرەم، 346
- بەرەی توركمانی: 1 كورسی
ئایدن مەعرووف، 866
- لیستی رافیدەین: 1 كورسی
فەرید یەعقوب 869
- ئەنجوومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری، 1 كورسی
كلارا عودیشو 678
- قەوارەی تاكی ئەرمەن: 1 كورسی
فاهیك كەمال، 615 دەنگ