Draw Media

ئەبو كاروان: 48 ملیۆن دینارەكە رەتدەكەمەوە

ئەبو كاروان: 48 ملیۆن دینارەكە رەتدەكەمەوە

2018-11-05 09:31:08


( درەو میدیا): 
لە راگەیەنراوێكدا ئەبوكاروان تاكە پەرلەمانتاری حزبی شیوعی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ئەو پارەیە رەت دەكاتەوە كە لە كۆتایی خولەكەدا دەدرێت بە پەرلەمانتاران .
ئەبو كاروان لە  راگەیەنراوەكەی ئاماژەی بەوە كردووە" بڕیارمداوە كە ئەو بڕە پارەیەی كە 48 ملیۆن دینارەو بە پێی یاسا بە هەموو پەرلەمانتارانی خولی چوارەم دەدرێت و پێشتریش بە ئەندامانی خولەكانی تر و وەزیر و پلە باڵاكان دراوە، وەرم نەگرتووەو وەریناگرم"
دەقی راگەیەنراوەكەی ئەبو كاروان 

بۆ /رای گشتی
رێزو سڵاو

بەهەموان ڕادەگەینم، كە بریارم داوە كە ئەو بڕە پارەیەی كە ٤٨ملیون دینارە و بەپێی یاسا بە ھەموو  پەرلەمانتارانی خولی چوارەم دەدریت و پێشتریش بە ئە ندامانی خولەكانی تر و وەزیروو پلەباڵاكان دراوە، وەرم نە گرتووە و وەریناگرم . ئە وە ش لەروانگە ی ھەستكردنە وە بە خراپی دۆخی ئابوری بە شێكی زوری ھاوڵاتیانە وە كە من لە ماوە ی ڕابوددودا نوینە رایە تیم كردوون .
له گەل ڕیزدا 
ابوكاروان/ پە رلەمانتاری خولی پێشوو
فراكسیونی ئازادی(٢٠١٨/١١/٥)
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand