Draw Media

عێراق داوا لەئەمریكا دەكات دەستوەردان لەكاروباری ڕاگرێت

عێراق داوا لەئەمریكا دەكات دەستوەردان لەكاروباری ڕاگرێت

2018-11-03 20:23:25



( درەو میدیا):
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزخانەی ئەمریكا بە پێشێلكردنی عورفە دبلۆماسییەكان تۆمەتبار دەكات و دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆیی وڵاتیش ڕەتدەكاتەوە.   
(ئەحمەد مەحجوب) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەكدا، كە وینەیەكی دەست "درەومیدیا" كەوتووە ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەكەیان بەیاننامەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكای لەبەغداد بەرچاوكەتووە، كە تایبەتە بە "جێبەجێكردنی سزا ئەمریكییە تاكلایەنەكان دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانی هاوسێمان".
دەشڵێت"بەشی دووەمی بەیاننامەكە عورفە دبلۆماسییەكان و ڕێزگرتنی سەروەری هاوبەشی وڵاتی وەك بنەمایەكی چەسپاو لەیاسایی نێودەوڵەتی تێپەڕاندووەو، عێراق دەستوەردان لەكاروبارە ناوخۆییەكانی ڕەتدەكاتەوە، بەتایبەت ئەوپرسانەی پەیوەستن بەچاكسازی ئاسایشی ناوخۆ و دۆخی هێزە ئەمنیەكانی عێراق كە ژێر دەسەڵاتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی هێزە چەكدارەكاندان". 
مەحجوب لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا، داوا دەكات باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئەو لێدوانانە بسڕێتەوە كە لە لەگەڵ ڕیسا و عورفە نێودەوڵەكانیاندا یەكناگرنەوەو خۆشیان بەدور بگرن لەدووبارە كردنەوەی لەئایندەدا.   
چوارشەممەی ڕابردوو، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق لەبەیاننامەكدا ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی شەش ڕۆژ ماوە وەك وادەی كۆتایی سەپاندنی سزاكان، ئەوە شەشەم داواكارییە بۆ ئەوەی رژێمی ئێران تا وەك وڵاتێكی ئاسایی مامەڵە بكات" پێویستە لەسەر رژێمی ئێران ڕێز لەسەروەری حكومەتی عێراق بگرێت، ڕێگەبدات بەداماڵینی چەكی ملیشیا تائیفییەكان و هەڵوەشاندنەوەیان و سەرلەنوێ‌ تێكەڵكردنەوەیان".   

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand