Draw Media

بەرپرسانی پێنتاگۆن پێشنیاردەكەن هێزی زیاتر رەوانەی سوریا بكرێت

بەرپرسانی پێنتاگۆن پێشنیاردەكەن هێزی زیاتر رەوانەی سوریا بكرێت

2018-04-03 14:50:31


بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا " پێنتاگۆن" داوا لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكات لەبری بیركردنەوەی لە كشانەوە ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا زیادتربكات، ئەمەش بەوتەی پەیامنێری كەناڵی " ئەلحوڕە" لە واشنتۆن.
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش لە لێدوانێكیدا بۆ ئەو كەناڵە رایگەیاند شكستپێهێنانی داعش لە سوریا كاری لەپێشینەی ئیدارەی ئەمریكا دەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوە وتیشی هێزەكانی ئەمریكا بۆ شەڕی داعش لە سوریان و شەڕ هێشتا بەردەوامە هەرچەندە داعش لە چەندین بەرەی شەڕ تێكشكێنراوە و ئەو رووبەڕەی لەژێر دەسەڵاتیدا بووە زۆر بچوكبوەتەوە.
هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ لە كۆبونەوەیەكی جەماوەریدا لە شاری ریچفێڵد لە ویلایەتی ئۆهۆیۆ وتی " گورزی یەكلاكەرەوەمان لە داعش وەشاندووە و بەمزوانە سوریا بەجێدەهێڵین بۆئەوەی ئەوانی تر بایەخی پێبدەن."
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand