سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پاسپۆرتی عێراقی لەڕووی خراپییەوە لە پلەی پێش كۆتاییدایە  

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تشرینی یەکەم 2018

پاسپۆرتی عێراقی لەڕووی خراپییەوە لە پلەی پێش كۆتاییدایە  

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بەپێی دواین ریزبەندی، پاسپۆرتی عێراقی لەڕووی خراپییەوە لە پلەی پێش كۆتایی وڵاتانی جیهاندایە.
سایتی "پاسپۆرت ئیندێكس" ریزبەندییەكی نوێی پاسپۆرتی لەسەر ئاستی جیهان بڵاوكردەوە، بەپێی ئەو ریزبەندییە پاسپۆرتی عێراق لە كۆتایی لیستەكەدایە‌و تەنیا لە پێش پاسپۆرتی ئەفغانییەوە.
هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بەبێ ڤیزا تەنیا دەتوانێت بۆ (7) وڵات گەشت بكات‌و لەبەرامبەردا (164) وڵات رێگەنادەن هاوڵاتیانی عێراقی بەبێ ڤیزای پێشوەخت گەشت بۆ وڵاتەكانیان بكەن.
لەبەرامبەردا سەنگاپورە خاوەنی باشترین پاسپۆرتە لەسەر ئاستی جیهانە‌و لەگەڵ ئەڵمانیا لەیەك پلەدان، لەدوای ئەوانیش دانیمارك‌و سوید دێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

پێگەی دەستوریی پارێزگاکان و پێکهێنانی هەرێمە فیدڕاڵییەکان لە دەستوری عێڕاق دا

null
پێش 20 کاتژمێر

سایتی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی (49%) كەمیكردووە