Draw Media

حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان كرد

حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان كرد

2018-10-28 12:45:25


( درەو میدیا):
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2019ی پەسەندكرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی كرد بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی.
بە گوێرەی رەشنوسێکی پرۆژەكە، كۆی خەرجییە داراییەكان لە پرۆژە یاسای بودجەدا گەیشتوەتە 128.4 ترلیۆن دیناری عێراقی " 108 ملیار دۆلار" و 22.8 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە كە دەكاتە نزیكەی 19 ملیار دۆلار و ئاماژە بەوەشدراوە كە ئەو كورتهێنانە لە جیاوازی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەناردەی 2019 دا پڕدەكرێتەوە.
هەروەها پرۆژە یاسای بودجە بە تێكڕای هەناردەكردنی 3 ملیۆن و 880 ملیۆن بەرمیل رۆژانە خەمڵێنراوە و لەو بڕەش 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی كوردستان و نرخی یەك بەرمیل نەوتیش بە 56 دۆلار دیاریكراوە.
دەربارەی پشكی هەرێمی كوردستانیش لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2019دا كەمكراوەتەوە بۆ 12.6% كە لە بودجەی ساڵانی رابردوودا 17% بوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand