یەكگرتووی ئیسلامی لە پێنج هەڵبژاردندا
2018-10-27 19:33:15
راپۆرتی: محەمەد رەئوف
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە لە ساڵی 1994 دامەزراوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی دەنگ و كورسیەكانی بەرێژەی زیاتر لە50% دابەزیوە، ئەمەش گفتوگۆی جدی لە نێو ئەو حزبەدا درووستكردووە.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بەشێك لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق بەیەك لیست لەگەڵ یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی دیكە بەشداربووە، خۆ ئەگەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەربگیرێت دەردەكەوێت كە ژمارەی دەنگەكانی چەندێك كەمی كردووە
لە هەڵبژاردنی 2010 ی پەرلەمانی عێراق یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (214,222 ) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 4 كورسی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014 ی پەرلەمانی عێراق (192,179 ) دەنگی بەدەستهێنا بەڵام هەر چوار كورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا، لەگەڵ ئەوەی دەنگەكانی زیاتر لە ( 22 هەزار ) دەنگ كەمیكرد بەرێژەی ( 10%)، خۆ ئەگەر بەراوردی بكەین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 كە یەكگرتوو لە سێ پارێزگاكەی هەرێم ( 98,019) دەنگی بەدەستهێنا دوو كورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا, واتا لە نێوان هەڵبژاردنی 2010 بۆ 2018 یەكگرتوو دەنگەكانی (116,203 ) بەرێژەی ( 54%) .
سەبارەت بە پەرلەمانی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی 2013 دا یەكگرتوو (186,741 ) دەنگی بەدەستهێنا، لەگەڵ 10 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 دا یەكگرتوو (79,912 ) دەنگی بەدەستهێنا، كورسیەكانیشی دابەزی بۆ 5 كورسی، واتا دەنگەكانی (106,829) كەمیكردووە بە رێژەی ( 57%).