Draw Media

"بەشێك لەوانەی پەرلەمانتاری عێراقن پێشتر لە زینداندا بوون"

"بەشێك لەوانەی پەرلەمانتاری عێراقن پێشتر لە زینداندا بوون"

2018-10-27 11:29:27


( درەو میدیا):
ژەنەراڵ دەیڤد پێترایۆس بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكا " CIA " و فەرماندەی پێشووتری هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق رایدەگەیەنێت بەشێك لەوانەی ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقن لەسەردەم ئەودا لە زینداندا بوون.
پێترایۆس لە میانی بەشداریكردنیدا لە كۆڕبەندی دیالۆگی مەنامە وتی:" چەك ئێستا لە عێراقدا زۆرینەی لە دەستی دەوڵەتدا نییە و ئەوەش مایەی هەڵوەستە لەسەركردنە".
وتیشی:" ئێستا لە پەرلەمانی عێراقدا كەسانێك هەن كاتێك من فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا بووم لە عێراق، ئەوان لە زینداندا بوون و ئەوەش مایەی گومان و نیگەرانییە".
ئاماژەیبەوەشدا ئەو سزایانەی كە سەرەتای نۆڤێمبەری داهاتوو بەسەر ئێراندا دەسەپێندرێن جیاواز دەبن و وادەردەكەوێت كە ئیدارەی ئێستای ئەمریكا هیچ سازشێك بۆ ئێران نەكات، كە ئیدارەی پێشوو كردی و پێویستە لەسەر كۆمپانیاكان لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا یەكێكیان هەڵبژێرن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand