Draw Media

بایدەمیر: ئەنكەرە هاوكاری حەشدی شەعبی كردوە لە داگیركردنی كەركوكدا

بایدەمیر: ئەنكەرە هاوكاری حەشدی شەعبی كردوە لە داگیركردنی كەركوكدا

2018-04-03 09:33:41


رۆژنامەی " زەمان" ی توركی رایگەیاند عوسمان بایدەمیر پەرلەمنتاری پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" لە شاری ئورفە لە لێدوانێكیدا دەربارەی لەشكركێشی سوپای توركیا لە ناو سوریا و عێراق دەمیرتاش وتی " ئەنكەرە رۆڵێكی ناشرینی گێڕا لەگەڵ حەشدی شەعبیی و هێزی تر لە وێرانكاریدا لە شاری كەركوك".
بایدەمیر وتیشی" لە كۆنگرەی پاریس وتم ئەگەر كورد بچێتە سەر مەریخ و موشتەری و لەوێ‌ دەوڵەتێك دابمەزرێنێت، ئەردۆغان و حكومەتەكەی رایدەگەیەنن كە هەوڵدەدەن یەكپارچەیی خاكی مەریخ بپارێزێن و رێگە نادەن كورد دەوڵەتی سەربەخۆی لێ‌ دابمەزرێنن".
داوای لێبوردن لە پشیلە
بایدەمیر رونیشیكردەوە بەروانینە ئەزمەنی رژێمە دیكتاتۆرەكانی وەك هیتلەر و مۆسۆلینی یان فرانكۆ دەبینین مەحاڵەكە ئەو رژێمانە نەڕوخێنرێن وەك رژێمەكەی سەدام حسێنیش لە عێراق و رژێمی توركیاش بەهۆی ستەمە وئەو كۆمەڵكوژییەی دەیكات دەڕوخێت و وتیشی " با نمونەیەك باس بكەم، داوای لێبوردن لە هەموو پشیلەكانی كوردستان دەكەم، بەڵام ئەوەی ئێستا ئەنكەرە دەیكات وەك رەفتاری پشیلەكان وایە، پشیلە بۆ راوكردنی چۆلەكە دەچێتە سەر درەختەكان، بەڵام نازانێت چۆن بێتە خوارەوە لەبەرئەوەی دەترسێت."
" ئەگەری دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە ئارادا نییە"
دەربارەی ئەوەی كە توركیا و پارتی دیموكراتی گەلان بەنیازنین پرۆسەی دانوستانی ئاشتی زیندووبكەنەوە جارێكی تر بایدەمیر وتی ئەو ئەگەرە ئێستا مومكین نییە و رونیشیكردەوە كە پێویستە لەسەر ئەوەی پرۆسەی ئاشتی كۆتایی پێهێنا درك بە هەڵەكەی بكات و تێبگات كە كۆتاییهێنان بە پرۆسەی ئاشتی هیچ سودێكی نابێت.
بایدەمیر ئاماژەی بە وێرانكردنی گوند و شاروچارۆچكەكانی كوردستان كرد لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە و وتی " دەتوانین بڵێین ئێمە لەناو زینداندا دەژیت و كورد كەركوكی لەدەستدا،  بەڵام ئەردۆغان چی دەستكەوت؟ توركیا چی دەستكەوت؟ توركیا بەرمیلێك نەوتی بە 35 دۆلار دەستدەكەوت، بەڵام ئێستا بەرزبوەتەوە بۆ 50 دۆلار، واتە ئەوانیش زیانیان پێگەیشت.

وەرگێرانی: نامیق رەسوڵ 

http://www.zamanarabic.com/2018/04/03/%D8%A8%D8%B1%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%8A-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%8A-%D8%A3%D9%86%D9%82%D8%B1%D8%A9-%D9%84%D8%B9%D8%A8%D8%AA-%D8%AF%D9%88%D8%B1%D9%8B%D8%A7-%D9%85%D8%B4%D9%8A%D9%86%D9%8B%D8%A7-%D9%85/

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand