سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئێران رادەگیرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 تشرینی یەکەم 2018

هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئێران رادەگیرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، عێراق مانگی تشرینی دووەم، هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئێران رادەگرێت و هەوڵدەدات لە توركیاوە هەناردەی بكات، ئەوەش بەوتەی دوو سەرچاوەی ئاگادار كە قسەیان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز كردووە.
بەوتەی ئەو دوو سەرچاوەیە عێراق رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك لە رێگەی تانكەرەوە هەناردەی ئێران دەكات.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشدا حكومەتی پێشووی عێراق بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، ناوەڕاستی تشرینی یەكەم لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا گەیشتوەتە رێككەوتن، بۆ هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆری هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی، بەڵام ئەو رێككەوتنە دەبێت لەلایەن سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق عادل عەبدولمەهدییەوە رەزامەندی كۆتایی لەسەر بدرێت.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

سیاسەتی سوکایەتیی و ئیهانەکردن

null
٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 7 ملیۆن بەرزدەكەینەوە

null
٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦

لەماوەی (11) ساڵی رابردوودا (18) موچە بەتەواوی نەدراوە