سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پارتی بەنیازە هەموو وەزارەتەكانی كورد لە بەغداد ببات

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تشرینی یەکەم 2018

پارتی بەنیازە هەموو وەزارەتەكانی كورد لە بەغداد ببات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
پشكی كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بۆ چوار وەزارەت زیادكراوە، پارتی دەیەوێت یەكێتی‌و لایەنەكانی تر لە پۆستە وزارییەكان بێبەشبكات.
بڕیارە سبەینێ یاخود دوو سبەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە بخرێتە بەردەم پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەری.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دانوستانەكانی تایبەت بە پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا پشكی كورد لە سێ وەزارەتەوە كراوە بە چوار وەزارەت.
ئەو سەرچاوەیە كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە وتی: پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵدەدات هەر چوار وەزارەتەكەی كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بۆ خۆی ببات، بەوهۆیەشەوە چەند رۆژێكە وەفێدكی یەكێتی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لەوبارەیەوە لە گفتوگۆدایە.
(درەو میدیا) زانیویەتی، بەپێچەوانەی ئەو هەواڵانەی كە پێشتر بڵاوكرانەوە، لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا وەزارەتی (داد) بە كورد نەدراوە ‌و ئەو چوار وەزارەتەی كە بۆ كورد دانراوە ئەمانەن:
•    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان
•    وەزارەتی دارایی
•    وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەران
•    وەزارەتی رۆشنبیری‌و كەشتوگوزار
هەمان سەرچاوە بۆ (درەو میدیا) ئاشكرایكرد، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ وەزارەتی دارایی (فوئاد حسێن)ە‌و بۆ وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەرانیش (ڤیان دەخیل) دانراوە.
ئەوە لە كاتێكدایە حسێن نەرمۆ پەرلەمانتاری یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە كە پارتی هەوڵ دەدات پشكی كورد لە كابینەی وزاری بەغداد بۆ خۆی بێت، بەڵام یەكێتی وەزارەتی دادی بەردەكەوێت و كاندیدیشی بۆ ئەو پۆستە هەیە، بەپێی سەرچاوەكانیش كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە خالید شوانیە 
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا