Draw Media

رێژەی تۆماری دەنگدەران لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك

رێژەی تۆماری دەنگدەران لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك

2018-04-02 18:11:08



نیاز عەبدوڵا – هەولێر 
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ درەو  عەلی قادر بەرێوەبەری گشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئێستا لە پارێزگای هەولێر  نزیكەی 60% و لە پارێزگای سلێمانی 49%و لە پارێزگای دهۆكیش نزیكەی 71%ی دەنگدەران بایۆمەتریان ئەنجامداوە.


 عەلی قادر راشیدەگەیەنێت هیچ كەسێك ناتوانێت دەنگ بدا ئەگەر كارتی بایۆمەتری یان كارتی ئەلیكترۆنی پێنەبێت، 
سەبارەت بە  چۆنیەتی رێگریكردن لە ساختەكاری تەقلیدی كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا ئەنجامدراوە  بەرێوەبەری گشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەولێر رایدەگەیەنێت ئەو ساختەكاریانەی  كراون پێشتر لە دوو قۆناغدا بووە لەو كاتەی كە دەنگدەر زیاتر لە دەنگێكی دەدا یان كەسێك دەچوو لەبری كەسێكی تر دەنگی دەدا، بەڵام ئەو سیستمەی ئێستا  پەیڕەوی دەكەین هیچیان ناتوانن دەنگ بدەن، یەكەمیان  ئەگەرخودی دەنگدەرەكە كارتی پێنەبێت ناتوانێت دەنگ بدات، دووەم  كەسێك دەنگدەدا كات و سەعات و دەقەی تۆماركردنەكەی تۆمار دەكرێت، واتا كارتەكە وەك  كارتی مۆبایلە كە یەكجار بەكارهات دووبارەكردنەوەی نیە، ئەگەر بیەوێت  دووبارە دەنگ بدات سیستمەكە پێی دەڵێ لە سەعاتی ئەوەندە و دەقەی ئەوەندە و سانیەی ئەوەندە دەنگی داوە ئێستا مافی دەنگدانی نیە، ئەمە لەلایەك لەلایەكی ترەوە  كەسێك ناتوانێت لەبری كەسێكی تر دەنگ بدات كە كۆچی كردبێت یان تۆماری بایۆمەتری نەبێت چونكە ئەبێت پەنجەمۆری لەگەڵ هەڵبژاردنی 2014 یەكانگیر بێت، خاڵێكی تر ئەوەی پەیوەستە بە ساختەكاری لە كاتی ئەنجامی دەنگەكان،  ئێستا ناتوانرێت چونكە ئەنجامەكە ئەلیكترۆنیە ئامێرەكان پێشكەوتوون، ئەوەی ئامێری ئەژماركردن و جیاكردنەوە و دابەشكردنی دەنگەكان ئامێرێكی نوێیەو لەسەر سندوقی دەنگدان دەبێت، كاتێك دەنگدەر دێت و دەنگەكەی دەخاتە سندوقی دەنگدانەوە سندوقەكە سندوقێكی ئەلیكترۆنیە سكانەرێكی زیرەكی لەسەرە وێنەیەكی وەرەقەی دەنگدانی دەنگدەر دەگرێت و لای خۆی خەزنی دەكات، ئەگەر دەنگەكە دروست بێت دەیخاتە ناو سندوقەكەوە ئەگەر دروست نەبێت ئەوا خەتمی پۆچەڵبونی لێدەدا.
عەلی قادر رونتر دەڵێت  هیچ رێگەیەك  نەماوە بۆ ساختەكاری ئەوانەی مەترسی ئەوەیان هەیە لەكاتی ئەژماركردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان، دەنگەكان بۆ خەڵكی تر ئەڕوا بە تەواوی ئەو مەترسیەمان رەواندوەتەوە كە ئەم سیستمە تەزویر و ساختەكاری تیا ناكرێت بەوەی سندوقی دەنگدان وێنەیەكی وەرەقەی دەنگدان دەگرێت، ئەو وێنانە هەمووی كۆئەكرێتەوە ئەخرێتە هاردێكەوە هەر حیزبێكی سیاسی ئەتوانێت بێت نوسخەیەكی وەربگرێت و بەراوردی بكات لەگەڵ ئەو ئەنجامانەی راگەیەنراوە، ئەو وەرەقەیەش تەزویر ناكرێت چونكە سكانەرەو ئەو كاتەش دەگیرێت كە دەنگدەر لەسەر سندوقەیەكە. 
سەبارەت بە  كاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، عەلی قادر رایدەگەیەنێت لە یەكەم دەقەو سانیەی دوای تەواوبوون واتا سەعات شەش ئەتوانرێت رابگەیەنرێت، ئەتوانرێت هەتا شەش سەعات دەنگی 95%ی سەرجەم وێستگە و بنكەكان رابگەیەنرێت و ئەنجامی دەنگی حیزبەكان براوەو دۆڕاویان دەرئەكەوێت و ئەزانن چەند كورسیان بەدەست هێناوە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand