Draw Media

داعش هەوڵیداوە ترەمپ تیرۆربكات

داعش هەوڵیداوە ترەمپ تیرۆربكات

2018-10-15 10:03:40


 (درەو میدیا):
دەزگای خزمەتگوزرای نهێنی ئەمریكی، كە پاراستن و پاسەوانیكردنی (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای پێ سپێردراوە، وردەكاری هەوڵێكی تیرۆركردنی ترەمپ لەسەر دەستی گروپێكی سەر بەڕێكخراوی داعش ئاشكرادەكات، لە سەردانەكەی ساڵی ڕابردووی بۆ فلیپین و بەشداریكردن لە كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا كە (ئاسیان) ناسراوە. 
بەپێی ڕاپۆرتێك كە كەناڵی (ناشناڵ جیۆگرافی) ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە" دەزگای خزمەتگوزراییە نهێنیەكان جەختی لە پوچەڵكردنەوەی هەوڵێكی تیرۆركردنی ترەمپ كردوەتەوە كە بڕیاربووە پێش گەیشتنی بۆ (مانێلا)ی، پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجامبدرێت، ڕونیشكردوەتەوە  " زنجیرەیەك تویتیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكراكردوە كە ئاماژەیان بەتیرۆركردنی سەرۆك كردووە".
یەكێك لە تویتەكان وێنەی (هارڤی لی  ئوزولد)ی، تیادا بووە، بكوژی جۆن كنێدی سەرۆكی پێشوتری ئەمریكا، هاوكات دەزگاكە بەداواداچونی بۆ ئەژماری یەكێك لە گومانلێكراوەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام كردووە و بۆی دەركەوتووە وێنەی پەڕەی بەرگی كتێبێك بوو بەناونیشانی (چۆن دەكوژیت..مێژووی غافڵ كوژی) و دەستبەجێ‌ بۆیان ڕونبوەتەوە كە ئەو ئەژمارە هی هاوڵاتییەكە لە مانێلای پایتەخی فلیپین دەژی.  
(چاد ڕاجان) یەكێك لە ئەندامانی دەزگا ئەمریكییەكە، بە ڕۆژنامەی (دەیلی بێست) ڕاگەیاندووە، ئەو كەسە لە ماڵێكدا دەژیا كە چەند مەترێك لەو هۆتێلەوە دوور بوو كە سەرۆكی ئەمریكا تیادا دەمایەوە ، لە ماوەی دەستپێكردنی چالاكییەكانی لوتكەی ئاسیان.
دوای گەیشتنی فڕۆكەی سەرۆكایەتی بە چەند خولەكێك، تیمێك لە دەزگای خزمەتگوزرای نهێنی بە هاوكاری پۆلیسی مانێلا بەداواداچونی بۆ گومانلێكراوەكە كردووە و، لە باخێكی گشتی نزیك ئەو هۆتێلەی ترەمپی لێدادەبەزێت دۆزیویانەتەوە و دەستگیریانكردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand